٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئیسپانیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2021/9/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز پێدرۆ مارتینز باڵیۆزى تازه‌ى ئیسپانیا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ پۆستى تازه‌یدا لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هەرێمى کوردستانیشى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسپانیا دووپات کردەوە، هەروەها پوختەیەکى دەربارەى دۆخى هەرێمى کوردستان خستە ڕوو.

بەڕێز باڵیۆزى ئیسپانیا هیواى خواست بتوانێت پەیوەندییەکانى ئیسپانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان لە هەموو بوارەکاندا برەو پێبدات بەتایبەتیش لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا و دووپاتى کردەوە کە هانى کەرتى تایبەت و کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى دەدات بۆ سەرمایەگوزارى و وەبەرهێنان، هەروەها سەرسامیى خۆی بە ئاوەدانى و پێشکەوتنەکانى هەرێمى کورستان دەربڕى.

هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق و پرۆسەى سیاسى لە وڵات، دوایین پێشهاتەکانى شەڕى دژى تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەکانى داعش، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار