٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"جەماوەری کوردستان لە ڕۆژی دەنگدان پاداشتی بەرگرییەکانی پارتی دەدەنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

بەھۆی بەرگرییەکانی پارتی لە خەڵک و خاکی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی دەنگدان ھاووڵاتییان و جەماوەری کوردستان پاداشتی پارتی بە دەنگدان دەدەنەوە و گەنجان و دەنگدەرانی سێمێل ھۆکاری دەنگدان بە کاندیدانی پارتی بۆ سەروەرییەکانی پارتی لە ڕابردوودا دەگەڕێننەوە.

ھۆزان ئیسماعیل، دەنگدەرێکی قەزای سێمێلە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "من دەنگ بە کاندیدی پارتی دەدەم، چونکە پارتی ھەڵگری ناسنامەی پاراستنی کوردستانە و پارێزەری خاک و وڵاتمانە، ھۆکاری دەنگدان و پشتگیریی کاندیدانی پارتییش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو زانکۆ و پەیمانگا دروست کراون و ئەگەر بە ھەموو سیما کۆمەڵایەتییەکانەوە لێی بڕوانین، دەبینین چەندین جادەی نێودەوڵەتی و ستراتیژی لەسەر دەستی پارتی دروست کراون.''

ھۆزان ئیسماعیل جەختی کردەوە: "دانانی سیستەمی دژەگەندەڵی و جێبەجێکردنی چاکسازی و بنیاتنانی ھزری گەنجانی تازەپێگەیشتوو و پێکەوەژیان و دادپەروەری لە پەیڕەوی پارتیدا بووە و، ئەوانەش دروشمی دیموکراسین، لەبەر ئەوە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.''

ھاریوان محەمەد بێسفکی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا دەنگمان بۆ کاندیدانی پارتییە، لەبەر ئەوەی ھەر پارتی بووە لە بەغدا شەڕی پاراستنی قەوارەی سیاسی و دەستووریی ھەرێمی کوردستانی کردووە، ھەروەھا کاتێک ھەڕەشە کەوتە سەر ھەرێمی کوردستان تەنیا پارتی لە مەیدانی بەرگریدا مایەوە و چەندین سەروەریی لە پردێ و سحێلا و چەندین ناوچەی دیکە تۆمار کرد، لە بەغداش پارتی تەنیا ھێزە کاری بۆ شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کردووە و ھەر پارتییش شایستەی ئەوەیە دەنگی بدەینێ.''

دەوڵەت دومان وەک دەنگدەرێکی قەزای سێمێل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "لە دوای ڕاپەڕینەوە ئەو مافە بۆ ئافرەتانی کوردستان فەراھەم کراوە کە بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی و حوکمڕانیی ھەرێمی کوردستاندا بکەن، لەبەر ئەوەش بەشداریی ئافرەت لە ھەڵبژاردن بەگرینگ دەزانم، خۆم دەنگم بۆ کاندیدانی پارتییە، چونکە پارتی خاوەن پرەنسیپی نەتەوایەتی و نیشتمانییە، ئەمڕۆ ھەرێمی کوردستان بەرھەمی پارتییە و بۆ ئەوەی وڵاتێکی سەقامگیر و ئاوەدانمان ھەبێت، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەم.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار