٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سێمێل دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆسێشەممە 21 ی ئەیلوولی 2021مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی قەزای سێمێلی کرد لە پارێزگای دهۆک .

لە کۆبوونەوەکەدا لە گەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرەکانی قەزای سێمێل، کە پارێزگاری دهۆکیش ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سەردانەکە ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداریی خواست و پێداویستییەکانی قەزای سێمێل بێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات، بە پێی توانای دارایی بەردەستیش، لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە.
سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی قەزای سێمێلی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەکەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار