لاوان و قوتابییانی شارەزوور: پارتى هیچ بێمنه‌ت نییه له خه‌ڵکى خۆى، بۆیه ده‌نگى پێ ده‌ده‌ین

لاوان و قوتابییانى سنوورى قه‌زاى شاره‌زوور هاوشێوه‌ى ناوچه‌کانى دیکه پاڵپشتیى خۆیان بۆ سه‌رخستنى به‌ربژێرى پارتى له سنووره‌که ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن، ''ده‌نگمان بۆ کاندیى پارتییه، چونکه پارتى دیموکراتى کوردستان به‌کرده‌وه سه‌لماندوویه‌تى که ده‌نگ و ڕه‌نگى هه‌موو هاووڵاتییانه به‌بێ جیاوازى".
عه‌تا حه‌مید، دانیشتووى ناحیه‌ى وارماوا، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى گوتی: "وه‌کوو لاوێکی سنووره‌که، ده‌نگ به کاندید و لیستى پارتى ده‌ده‌م، چونکه پارتى حزبێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه و کار بۆ فه‌راهه‌مکردنى مافه‌کانى گه‌لى کورد ده‌کات له پەرله‌مانى عێراق و ڕابردوو ئه‌وەی سه‌لماندووه. جگه له‌وه، پارتى خاوه‌نى مێژوویه‌کى دوورودرێژه و خه‌باته‌که‌ى ناسنامه‌ى به‌رگریکردن بووه له میلله‌تى کورد.''
هیوا محه‌مه‌د، گه‌نجێکى دانیشتووى شاره‌زوورە، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "من وه‌ک گه‌نجێکى دانیشتوى شاره‌زوور ده‌نگم بۆ کاندیدى پارتى، د. ئه‌شواق جافه، چونکه یه‌کێک بوو لەو په‌رله‌مانتاره به‌هێز و دڵسۆزانەى خولى ڕابردووى په‌رله‌مانى عێراق کە بوێرانه ده‌نگى کوردى ده‌گه‌یاند و زۆربه‌ى کات له‌ناو خه‌ڵک بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش توانایه‌کى باشى هه‌یه، بۆیه به‌بێ دوودڵى ده‌نگم بۆ ئه‌وه".
گه‌شاو ئه‌نوه‌ر، که قوتابییه‌کى دیکه‌ى سنووره‌که‌یه ده‌ڵێت: "ده‌نگ به پارتى ده‌ده‌م، چونکه ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌یت له نێوان هه‌موو حزبه‌کاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره، پارتى دیموکراتى کوردستان زۆرترین کاندیدى ئافره‌تى کاندید کردووه، له کاتێکدا پێشتر ڕه‌خنه له‌وه ده‌گیرا و ده‌گوترا پارتى گرنگى به ئافره‌تان نادات. وه‌ک ئافره‌تێک جێگه‌ى خۆشحاڵیمه و خاڵێکى هانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به پارتى بده‌م، چونکە پارتی ئه‌وه‌ى له توانایدا بێت هه‌میشه خزمه‌تى ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى کردووه و هیچ بێمنه‌ت نییه له ئه‌ندامه‌کانى، بۆیه به دڵنیاییەوە پارتى ئێستا له جاران زیاتر جێگه‌ى خۆى له دڵى لاوان و قوتابییاندا کردووەته‌وه".
ئەرسەلان ئەحمەد




