پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلول و گوڵان: پارتی متمانه‌ی هاووڵاتیانی وه‌ك ئامانه‌ت وەرگرتووه

هەڵەبجە-KDP.info- پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی گوڵان به‌ڵێن ده‌ده‌ن، هەروەکچۆن له ڕێگه‌ی چه‌كه‌كانیانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، كوردستانیان ئازاد كرد و كورد بووه خاوه‌نی حكوومه‌ت و كیانی خۆی، لە ڕۆژی دەنگدانیشدا بۆ به‌هێز هێشتنه‌وه‌ی کوردستان، ده‌نگ به كاندیدانی پارتی ده‌ده‌ن و ده‌بنه قه‌ڵغانی پاراستنی ماف و ده‌ستکه‌وته‌كان.
فه‌تاح محه‌مه‌د، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌زموونی حكومڕانیی كوردستان، به‌رهه‌می خه‌باتی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵانه و ئه‌مڕۆش كه كوردستان بووه‌ته هه‌رێمێكی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگ به پارتی و كاندیده‌كانی ده‌ده‌ین، تاكو كوردستان به‌رده‌وام بێت له هه‌نگاونان بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتر و به‌ره‌و چاره‌نووسی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاری به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی".
لوقمان قادر، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان، لای خۆیه‌وه گوتی: "ئێمه ڕۆژانێك بوو گیانی خۆمان فیدا ده‌كرد بۆ سه‌ربه‌رزی و ئازادیی نه‌وه‌كانمان، ئێستاش ئه‌و ئازادییە هه‌یه و پێویستی به به‌هێزكردنی قه‌واره‌كه‌مانه، تاكه حزبێكیش بتوانێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق و كوردستان به‌رده‌وام هه‌رێمه‌كه‌مان به‌هێز بكات، پارتییه، بۆیه به ماڵ و منداڵه‌وه ده‌نگه‌كانمان بۆ پارتی و كاندیده‌كه‌ی ده‌بێت، ئێمه ده‌زانین ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێویسته كه‌سانێكی بۆ بڕوات كه هه‌ستی نیشتیمانییان به‌هێز بێت و هیچ كات ئاماده نه‌بن سازش بكەن له‌سه‌ر مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ده‌زانین ئه‌مڕۆ له‌ناو كورددا كه‌سانێك دروست بوون ئاماده‌ن بۆ پۆست و پاره مامه‌ڵه به خاك و ئاسمان و ئاوی وڵاته‌كه‌مانه‌وه بكه‌ن، له كاتێكیشدا به ناوی كورد و نوێنه‌رایه‌تی ده‌ڕۆنه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
ئارام حەمه، پێشمه‌رگه‌یه‌كی تری شۆڕشی گوڵانه، ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت به‌رهه‌می خه‌باتی شاخ و شارمان نه‌وه‌كانمان له به‌رهه‌مه‌كه‌ی بخۆن و كوردستان به‌هێز بێت و هه‌نگاوه‌كان بۆ حكومڕانییه‌كی چاكسازیخواز به‌رده‌وام بن، ئه‌وا پێویسته ده‌نگ به حزبێكی وه‌ك پارتی بده‌ین، كه هه‌میشه متمانه‌ی هاووڵاتیانی وه‌ك ئامانه‌ت وەرگرتووه و نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی كردوون، هه‌رگیز ئاماده نه‌بووه له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان سازش بكات و قه‌ڵغانی پاراستنی خاك و گه‌لی كورد بووه و هه‌رگیز پشتی له گه‌لی كورد نه‌كردووه، هەروەها له هه‌موو دۆخێك‌دا ئاماده‌ی پارێزگاری و قوربانیدان بووه، ئێمه كه پێشمه‌رگه بووین له شاخ، ته‌نها ئاوات و بیرمان كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بوو".
ڕزگار بارام، لای خۆیه‌وه گوتی: "داوا له هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانی ڕۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كه‌م، خۆیان و خێزانه‌كانیان ڕۆژی 10/10 بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان به‌و حزبه بده‌ن كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانیاندایه، بێگومان به‌رهه‌می خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی ئێمه‌ش به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی یه‌كجاره‌كیمان ده‌بات و ده‌توانین بڵێن ئاسووده‌ین گه‌نجێتیی خۆمان لە پێناو ئازادیی وڵاته‌كه‌ماندا به‌ڕێ كرد، ئه‌مڕۆش به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینین".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




