دەنگدەران بۆ KDP: پارتی خۆشەویستە.. بنەسڵاوە قەڵای زەردە

هەولێر-KDP.info- دەنگدەرانی سنووری قەزای دەشتی ھەولێر (بنەسڵاوە) دەنگیان بۆ كاندیدانی پارتییە و دەنگدەرانی ئەو سنوورەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بنەسڵاوە قەڵای زەردە و ھەر بە زەردیش دەمێنێتەوە.
مەلەك عیزەدین، كە ئافرەتێكی دانیشتووی شارۆچكەی بنەسڵاوەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "قەزای بنەسڵاوە قەڵای زەردە و ھەر بە زەردیش دەمێنێتەوە، چونكە خەڵكی بنەسڵاوە زۆربەیان لە خەڵكی تێكۆشەر و ئاوارە پێك ھاتوون و زۆربەشیان لە پێناو پارتی ئاوارە بوونە و دەنگیشیان بۆ پارتییە، ئێمە تەنیا لە بنەسڵاوە لە سەردەمی شەڕی داعش ٣٠ شەھیدمان ھەیە، لەبەر ئەوەش دەنگمان بۆ كاندیدانی پارتییە".
رازیە كانەبی، چالاكوانی ئافرەتان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە پێناو داھاتوویەكی باشتر و سەقامگیری و ئارامی و مسۆگەركردنی ئایندەی لاوان و گەنجان، پێویستمان بە پارتێكی بەھێزە، بێگومان دەنگم بۆ كاندیدی پارتییە و ھەر پارتیشە دەتوانێ ئایندە زامن بكات، داواكارم ھەموو ئافرەتان دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەن، كاری باش تەنیا پارتی كردوویەتی و شایەنی ئەوەیە دەنگی پێ بدەین".
جەمیلە قادر عەلی، كە دەنگدەرێكی دیكەی بنەسڵاوەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "من خاوەنی سێ شەھیدم و دەنگی ئێمەش بۆ كاندیدانی پارتییە، ئێمە قوربانیمان بۆ پارتی داوە و دەنگیش ھەر بە پارتی دەدەین، چونكە پارتی خۆشەویستە لەنێو خەڵك و خزمەتی خەڵكی كردووە، پارتی ھیچیشمان بۆ نەكات، ئێمە ھەر دەنگ بە پارتی دەدەین، لەبەر ئەوەی حزبی شەھیدان و خەباتگێڕانە".
قائید میرۆ




