سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له یه‌كێتیى زانایان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له یادى 51 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیی كوردستاندا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له یه‌كێتیى زانایان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
له یادى 51 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیی كوردستاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له یه‌كێتیى زانایان و ئه‌ندامانى و ته‌واوى مامۆستایانى ئایینى ئیسلامی له كوردستان ده‌كه‌م، هیواى ته‌مه‌ندرێژى و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
ڕۆڵ و كاریگه‌ریى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیی كوردستان و كار و خه‌باتى زیاتر له نیو سه‌ده‌یان له خزمه‌تى ئایین و خه‌ڵكى كوردستان و بره‌ودان به گیانى نیشتمانپه‌روه‌رى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و به‌رگریكردن له مافه‌كانى مامۆستایانى ئایینى، به‌رز و به ڕێزه‌وه ده‌نرخێنین، هه‌موو پشتگیرییه‌ک له مافه‌کانیان و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانیان ده‌که‌ین.
یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیی كوردستان و مامۆستایانى ئایینى و پێگه‌یان له کۆمه‌ڵگه‌دا، ڕۆڵى كارایان له پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ى گیانى ته‌بایى و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و میانڕه‌وى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى توندوتیژى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى هه‌یه و له‌م یاده‌دا جه‌خت له گرنگیى ڕۆڵ و كاریگه‌رییان له پته‌وكردن و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ده‌نێرین كه له كاروانى خه‌باتى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیی كوردستاندا گیانیان به نیشتمان به‌خشى، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزى مامۆستایانى كۆچكردوو به نه‌خۆشیى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، خواى مه‌زن گیانیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات.
بۆ خزمه‌تى نیشتمان و داهاتوویه‌كى باشتر، په‌روه‌ردگار پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/9/21




