گەنجانی تازە پێگەیشتوو: دەنگمان بۆ کاندیدانی پارتییە
__2021_09_20_h18m29s10__HK.jpg)
ئاکرێ_KDP.info_ گەنجانی تازە پێگەیشتوو لەسنوری ھەردوو قەزای بەردەرەش وئاکرێ باس لەوە دەکەن ، کە یەکەم جارە دەتوانن دەنگ بدەن ودەنگیشیان بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە ئەوەی قوربانی داوە وخەباتی بۆ کورد کردووە تەنھا پارتی بووە.
ئیبراھیم یاسین ، دانیشتووی قەزای بەردەرەش ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، خۆشحاڵم دەتوانم یەکەم جارە کە تەمەنم دەگونجێت دەنگ بدەم وکارتی دەنگدانم وەرگرتۆتەوە وئەمجارە دەنگ بەپارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم ،چونکە دەزانم لە رۆژانی سەخت ولەبەغداش ھەر پارتیە شەری بەدەست ھێنانی مافی کورد دەکات وپارێزگاری لە دەستکەوتەکان دەکات.
لای خۆشیەوە ، ھەلات سەعید ، دانیشتووی ئاکرێ ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، ڕاستە یەکەم جارە دەتوانین بەشداری لەھەڵبژاردنەکان بکەین ئەمە جێگەی خۆشحاڵیە ،بۆ ئەوەی بتوانین نوێنەری راستەقینەی خۆمان رەوانەی بەغدا بکەین ولەوێ بەرگری لەمافی گەلی کورد بکەن ، ئێمە نوێنەری راستەقینە وبەھێز لەپارتی دیموکراتی کوردستان دەبینین ،چونکە ھەر پارتی بووە خۆی لە مافی کورد کردۆتە خاوەن وقوربانی زۆریشی لەپێناو کوردایەتی داوە.
ھەر لەمبارەیەوە ئەنەس رەمەزان ،دانیشتووی قەزای بەردەرەش ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوەکرد ، یەکەم جارە دەنگ دەدەم ودەنگیشم بۆ پارتی دەبێت ، چونکە پارتی تاکە حیزبە کە خۆی بەخاوەنی کوردستان دەزانێت وئەو دەستکەوتانەی ئەمرۆ لەسەر دەستی پارتی بەدەست ھاتوون بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان وبەدەستھێنانی مافی گەلی کورد لەبەغدا ،بۆیە دەنگ بەکاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.
بڵند ئیبراھیم




