کاسبکارانی سلێمانی: له‌به‌ر ئه‌وەی پارتی کلیلى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانه، ده‌نگی پێ ده‌ده‌ین

سلێمانی-KDP.info- کاسبکارانى شارى سلێمانى به خۆشحاڵییه‌وه پشتگیرى و پاڵپشتیى خۆیان بۆ کاندیدانى پارتى دیموکراتى کوردستان دووپات ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ''ده‌نگمان بۆ کاندیدانى پارتییه، چونکه ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه که پارتى کلیلى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانه، نه‌ک ته‌نیا له ناوخۆ، به‌ڵکوو له ده‌ره‌وه‌ش کاریگه‌ریى داناوە.''
ئه‌رکان ڕه‌وف، کاسبارێکى ناو بازاڕى شارى سلێمانی، ده‌ڵێت: "ده‌نگدانم به پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ر له‌خۆوه نییه، بێگومان ئێستا هاووڵاتییه‌کى نه‌خوێنده‌وار تا ده‌گاته مامۆستایه‌کى زانکۆ به‌رچاوى ڕوونه و ده‌زانێت کام هێز و لایه‌ن شیاوى ئه‌وه‌یه ده‌نگى پێ بدات، من وه‌ک کاسبکارێک که هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کى ماددیم له‌گه‌ڵ پارتى نییه، بڕیارم داوه ده‌نگمان بۆ کاندیانى پارتی بێت، چونکه ئه‌وه‌ى به پارتى دیموکراتى کوردستان کراوه له ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه به هیچ هێزێکى دیکه نه‌کراوه، هه‌موومان چاومان له‌سه‌ر ئه‌م حزبەیە بۆ باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانمان و خه‌ڵک به به‌راورد به ڕابردوو چاوه‌ڕوانیى زۆرى هه‌یه له‌م حزبه، بۆیه هیوادارین له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌کانماندا بێت، بۆیه ده‌نگ له ئێمه و خزمه‌ت له پارتى".
پێشڕه‌و خدر، کاسبارێکى دیکه‌یه و هاوشانى هاوڕێکه‌ى نه‌یشارده‌وه که بڕیاری داوه ده‌نگ به پارتى بدات، ''چونکه ئێستا پارتى نه‌ک له ناوخۆ، به‌ڵکوو له ده‌ره‌وه‌ش حساب بۆکراوه، پارتى ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بکات، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ى کردوویه‌تى له ئاست چاوه‌ڕوانیى ئێمه نییه و من دڵنیام بۆ داهاتوو کوردستان پێشکه‌وتنى به‌رچاو به خۆیەوه ده‌بینێت و، هیوادارین کاندیدانى پارتی‌یش غه‌در له ده‌نگه‌کانمان نه‌که‌ن".
''ده‌نگى من بۆ پارتییه و یه‌که‌م جاره ده‌نگ به پارتى ده‌ده‌م، له‌م چه‌ند ساڵەى دواییدا ده‌رکه‌وت کە پارتى هێزێکه ده‌توانێت بمێنیته‌وه و خاوه‌نى سه‌رکردایه‌تییه‌کى به‌هێزه، هه‌رشتێک ویستبێتى توانیویه‌تى بیکات، له ڕابردووش‌دا براوه‌ى یه‌که‌م بوو له‌سه‌ر ئاستى عێراق، سه‌رۆک بارزانى بووه‌ته مه‌رجه‌عى کورد و هه‌رچى وه‌فده دێنه لاى ئه‌و، بۆیه ده‌نگم بۆ پارتییه و هیوادارین به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تی هه‌بێت بۆ ئاوڕدانه‌وه له چینى کاسب، چونکه فه‌رامۆشکراوترین چینی کۆمه‌ڵگاین.'' ئه‌مه قسه‌ى نزار که‌ریم بوو له‌و کاته‌ى به تاکسییه‌که‌ى خه‌ریکى په‌یداکردنى بژیوى ڕۆژانه‌ى بوو.
ئەرسەلان ئەحمەد




