هه‌ورامییه‌كان: دەنگ بە پارتی دەدەین

هەورامان-KDP.info- له چه‌ندین هه‌ڵبژاردندا له هه‌ورامان، پارتی حزبی یه‌كه‌م بووه و هه‌میشه گوتراوه كۆڵه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پارتی هه‌ورامان و هه‌ورامییه‌كانه و، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ئافره‌تان و پیاوانی هه‌ورامان ده‌ڵێن، ''ده‌نگمان بۆ پارتی و سه‌رۆك بارزانییه و به هه‌موو لایه‌كی ده‌ڵێین ڕۆژی 10/10 پارتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت.''
شیروان هه‌ورامی، ناسراو به كوڕه پارتییه‌كه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "خۆشحاڵ بووم جارێكی تر له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی سه‌رخستنی پارتی و كاندیده‌كه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ین، به‌ڵێنی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ كاندیده‌كانی پارتی کە ڕۆژی 10/10 له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ین و، له هه‌ورامان پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌م ده‌هێڵینه‌وه، چونكه ده‌زانین به‌هێزبوونی پارتی، خۆشگوزه‌رانی و ئازادی به‌دوادا دێت و پارتی و كاندیده‌كانی له به‌غدا داكۆكی له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ده‌كه‌ن".
ئاره‌زوو ناسر ده‌ڵێ: ''من وه‌ك ئافره‌تێكی هه‌ورامان دەنگ ده‌ده‌م به پارتی و كاندیده‌كه‌ی ئه‌شواق جاف، داوا له هه‌موو هه‌ورامان ده‌كه‌م ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی پارتی بده‌ن، جێگای شانازیمانه، ئێمه به دڵنیایییه‌وه ده‌ڵێن، پارتی خزمه‌تی گشتی پێشكه‌ش ده‌كات به‌ته‌واوی كوردستان، ئێمه ده‌ڵێین پارتی حزبی یه‌كه‌می كوردستان ده‌بێت و له هه‌ورامانیش هه‌موو كات به حزبی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه".
هه‌ڤاڵ یاسین كوڕه‌لاوێكی هه‌ورامانه و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ڕۆژی ده‌نگدان هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه پارتی سه‌ر بكه‌وێت و پارتییه‌كانی هه‌ورامان ده‌نگیان بۆ پارتییه، ئێمه سه‌ركه‌وتنی پارتی به سه‌ركه‌وتنی كورد و كوردستان ته‌ماشا ده‌كه‌ین، هه‌ورامییه‌كان ده‌نگ به پارتی ده‌ده‌ن و پارتی خزمه‌تی به هه‌ورامان كردووه و ئه‌گه‌ر پارتی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بێت له ناوچه‌كه، ئه‌وه زۆر خزمه‌تی گه‌وره به هه‌ورامان ده‌كات.''
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




