٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دهۆك: راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه‌

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له‌ رێوره‌سمی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئاشكرای كرد، سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگای دهۆك هه‌میشه‌ به‌ده‌ستی پڕه‌وه‌ بووه‌، كه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌گوزاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كردووه‌.

پارێزگاری دهۆك گوتی: سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین، كه‌ پێشتر ئه‌و مزگێنییه‌ی به‌ ئێمه‌ داوه‌، بۆیه‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه‌ و پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌م، كه‌ له‌ رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێكی باش و كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌مان ده‌كات.

گوتیشی: ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له‌ دوو قه‌زا و 3 ناحیه‌ پێكدێت، ژماره‌ی دانیشتوانی 302 هه‌زار كه‌سه‌، رووبه‌ره‌كه‌ی 1209 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌، 187 گوند و 7 كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون له‌خۆده‌گرێت، 54 فه‌رمانگه‌ی حكوومی هه‌یه‌ و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی 1455 كه‌سه‌. له‌ زاخۆ 17 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ هه‌یه‌، كه‌ 90 هه‌زار ئاواره‌ له‌و سنووره‌ ده‌ژین.

عه‌لی ته‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هه‌ر‌ كاتێك سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كردبێت‌، سه‌ردانه‌كه‌ی پڕ به‌ره‌كه‌ت و به‌ ده‌ستی پڕه‌وه‌ بووه‌‌، ساڵی پار به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 66 ملیار دینار، 110 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ ناوچه‌كه‌ كرد، ئه‌مساڵیش 36 پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پێشكه‌شكراوه‌، كه‌ 35 پڕۆژه‌ی ته‌واو بووه‌، زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانیش به‌ر له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو كراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، باشترین خزمه‌ته‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ئێمه‌ی كردووه‌، رێزگرتن و ئاسانكارییه‌، كه‌ پێشكه‌شی خه‌ڵك كراوه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی رووتینه‌ و بۆ خێرا جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار