بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕادەگەیەندرێت

زاخۆ-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلوول، کاتژمێر 11:00ی بەیانی، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شاری زاخۆ بەڕێوەدەچێت.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له 28/7/2021 بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ، و وهزارهته پهیوهندیدارهكانیش راسپێردران بۆ ئهوهی رێکارەکان جێبهجێ بكهن.
گوهدار شێخۆ تاهر وەكو سەرپەرەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخو دەستنیشانكراوە.
گوهدار شێخۆ طاهر
لەدایکبووی ۱/۸/۱۹۸٠
باری کۆمەڵایەتی: خێزاندار
..................
ئاستی خوێندن
ـ بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی لە کۆلیژای ئاداب ـ زانکۆی دهۆک
ـ ماستەر لە کارگێری و دارایی
...................
کارکردن و ئەزموون
ـ سەرەتای کاری رێکخراوەیی و پارتایەتی لە زاخۆ بوو ( بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خابور و کارگێری لقی زاخۆی یەکێتی قوتابیان و کادری پارتی لە سنوری لقی۸ی پارتی)
ـ بەرپرسی لقی زانکۆی دهۆکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان
ـ ئەندامی لیژنەی راپەڕاندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان
ـ ئەندامی ئەنجوومەنی زانکۆی دهۆک بۆ کاروباری قوتابیان
ـ نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران




