دەنگدەرانی سنووری مەخموور پاڵپشتی لە کاندیدانی پارتی دەکەن
__2021_09_19_h17m9s28__HK.jpg)
مەخموور-KDP.info- دەنگدەرانی سنووری مەخموور و باشووری ھەولێر پاڵپشتی لە کاندیدانی پارتی دەکەن و جەخت دەکەنەوە لە ڕۆژی دەنگدان دەنگیان بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە و دەنگدەرێکیش دەڵێت، ''کاتێک تیرۆریستانی داعش نزیکی ناوچەکەمان بوونەوە، پارتی لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی ئێمەدا بوو.''
نەشمیل ئەحمەد، دەنگدەرێکی ئافرەتە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئێمە پێویستمان بە نوێنەری بەھێزە لە بەغدا بۆ ئەوەی نوێنەرەکانمان لە بەغدا شەڕی دەستووری بکەن بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان، لەبەر ئەوەی کاندیدانی پارتی کەسانی ئەکادیمی و بەھێزن و دەتوانن لە چوار ساڵی ئایندەدا شەڕی بەدەستھێنان و بەرگری لە مافەکانمان بکەن، دەنگ بە کاندیدی پارتی دەدەم، پارتی ھەمیشە خاوەن بەڵێنی خۆی بووە و کاری بۆ بەرژەوەندیی گشتیی خەڵکی کوردستان کردووە، دەنگدان بە کاندیدانی پارتی ئەرکێکە لەسەر ئێمەی تاک و دەنگدەر، پێویستە لە ڕۆژی دەنگدان ئەو ئەرکەی خۆمان جێبەجێ بکەین بۆ ئەوەی داھاتوویەکی باشترمان ھەبێت.''
ئیبراھیم سیان، وەک دەنگدەرێکی دەڤەری مەخموور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەنگی من و زۆربەی خەڵکی ناوچەکە بۆ کاندیدانی پارتییە، لەبەر ئەوەی سنووری ئێمە بەردەوام مەترسیی لەسەر ھەیە و بەھێزبوونی پارتی بە واتای کەمکردنەوە و نەمانی ئەو مەترسییە دەزانین، بۆیە تا پارتی زیاتر بەھێز بێت، ئەوە مەترسی لەسەر ئێمە کەمتر دەبێتەوە و دەستکەوتی زیاتر بەدەست دێنین.''
سارا مزووری، دەنگدەرێکی گەنجی دیکەیە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەوەتەی لەبیرمە ھەر پارتی بەرگری لە خەڵکی کوردستان دەکات و کاتێک تیرۆریستانی داعش و دواتریش حەشدی شەعبی نزیک دەڤەری ئێمە بوون، تەنیا پارتی لە ڕێزی پێشەوەی سەنگەری بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان بوو، لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و زامنکردنی مافەکانمان دەنگم بۆ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە ئەگەر پارتی نەبێت ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە.''
قائید میرۆ




