کچانی دھۆک: دەنگمان بۆ پارتییە
__2021_09_19_h17m7s51__ER.jpg)
دھۆک -KDP.info- کچانی سنووری دھۆک دووپاتی دەکەنەوە، وەکوو کچانی سنووری پارێزگای دھۆک دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، لەبەر ئەوەی جگە لە پارتی ھیچ حزبێک نییە بۆ گەلەکەی دڵسۆز بیت و خزمەتی گەلەکەی بکات و بەرگری لە مافی گەلی کورد بکات، بۆیە دەڵێن: ''دەنگی ئێمە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە.''
دلژین سەعید، کچێکی دانیشتووی سنووری دھۆکە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە دەنگ بەو لایەنە دەدەین کە دەزانین خەمی میللەت و دۆزی گەلی کوردیەتی و ھەمیشە قوربانیی لەپێناوی کوردایەتی داوە و تاکە حزبە بتوانێت بەرگری لە گەلی کورد بکات و کار بۆ بەدەستھێنانی مافی کورد لە بەغدا بکات، ئەمەش جێگەی شانازیی ھەموو کوردێکە و ئەو لایەنەش پارتی دیموکراتی کوردستانە و دەنگی ئێمە تەنھا بۆ کاندیدانی پارتی دەبێت.''
ھەر لەم بارەیەوە، دارین ئەحمەد، قوتابییە لە زانکۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارتی تاکە حزبە کە کار و خەباتی زۆری بۆ گەلی کورد کردووە و خزمەتی گەلی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەش قوربانیی زۆری داوە، بۆیە ئەرکی ھەموو پیر و گەنج و لاوێکە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە تەنھا پارتییە دەتوانێت لە بەغدا داکۆکی لە مافی کورد بکات و شەڕی بەدەستھێنانی مافەکانی کورد بکات.''
شرین سەعدۆ، کچێکی دیکەیە و پیشەی فەرمانبەرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونی کردەوە: ''زۆر پێویستە خەڵک بە ویژدانەوە دەنگ بدات بەو لایەنەی کە خزمەتی کردووە و ھەمیشە خۆی لە کێشە و گرفتەکان کردووەتە بەرپرسیار و ھیچ کات وەکوو لایەنەکانی دیکە لە بەرپرسیارەتی ڕای نەکردووە، ئەمەش نیشانەی بەھێزیی پارتییە، بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەین کە سوور دەزانین شانازیی پێوە دەکەین و لێی پەشیمان نابینەوە، چونکە دەبنە نوێنەری ڕاستەقینەی ئێمە لە بەغدا و داکۆکیکاری سەرسەختی مافی گەلی کورد دەبن لە بەغدا.''
بڵند ئیبراھیم




