٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەونی: به‌هێمنی بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ین.. خەڵک زیاتر متمانەی بە پارتی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ ده‌ڵێ، بەپێی رێنمایەکانی سەرۆک  بارزانی بانگەشە بەشێوەیەکی ھێمن و نەرم و دوور لەتوندوتیژی و ناوزڕاندن بەرێوەدەچێت بۆ ئەوەی لە داھاتوودا لە پەرلەمان و ناوخۆش بتوانین پێکەوە کار بکەین.

عەلی عەونی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھەڵبژاردنی ڕابردوو لەکاتی بانگەشەدا تەشەنوج دروست دەبوو و ئێمەشیان رادەکێشایه‌ ئەو دۆخەوه‌، بەڵام ئەمجارە رێنمایەکانی سەرۆک بارزانی ئەوەیە ئێمە بەشداری لەو تەشەنوجاتانە نەکەین و ئەگەر خەڵکی دیکەش دروستی بکەن ئێمە بەنەرمی کەمپینی خۆمان بکەین، لەبەر ئەوە نابێت بەشێوەیەک ململانێ بکەین سبەی لە پەرلەمان نەتواندرێت کاری پێکەوەی بکەین و لێرەش لەسەر ئاستی وڵات پەیوەندیەکان تێکبچن و نەتوانن پێکەوە دانیش، بۆیە سەرۆک بارزانی رێنمایی کردووین بەنەرمی و بێ توندوووتیژی و بێ ناوزراندن کەمپینی خۆمان بکەین.

عەونی گوتیشی، شێوازی کارکردنی ئێمە بەجۆرێک دەبێت كه‌ تەنھا باسی دەستکەوتەکانی خۆمان و بەرگریکردن لە خاکی ھەرێمی کوردستان دەکەین له‌گه‌ڵ ماددە یاسای و دەستووریەکانی كه‌ پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و باسی کێشەی لایەنەکانی دیکە ناکەین و بەئارامی بانگەشە ئەنجام دەدەین.

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ ده‌شڵێت، بانگەشەی ئێمە بەپێی رێنمای سەرۆک بارزانی بەرێوەدەچێت و زۆر باشە و بەپێی رێنمای تەندروستی کار دەکەین بۆ ئەوەی کاریگەری خراپی تەندروستی نەبێت، بۆیە بانگەشە بەشێوەیەکی باش بەرێوە دەچین و خەڵکیش زیاتر متمانەی بە پارتی ھەیە لەئێستادا بەھۆی ئەوەی ھیچ کات سازشی لەسەر مافی کورد نەکردووە و ھەمیشە لەسەنگەری بەرگری بووە.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار