سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌وه هه‌ولێر

هەولێر-KDP.info- دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى چه‌ند ڕۆژه‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/9/18 به‌ڕێزیان گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه، به‌رگرى، هێزه چه‌كداره‌كان و په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا و له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینى ئه‌بوزه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى ئیمارات و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاپه‌ڕاندنى میرنشینى ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانى هاریكارى و دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ كران و بیرورایان له‌باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ر له میانى سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ئه‌كادیماى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى به‌ریتانى به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى به‌ریتانیا و گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى دۆستى كوردستان له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا، دیدار و چاوپێكه‌وتنى ئه‌نجام دا.




