٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" دەنگدەرانی چۆمان دەنگیان بۆ کاندیدانی پارتییە"

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان -KDP.info- دەنگدەرانی چۆمان دەنگیان بۆ کاندیدانی پارتییە و کاندیدی پارتییش لە سنووری چۆمان دەڵێت، ''ئەرکی ئێمەی پارتییە خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین لە ھەموو ناوچەکان، چونکە خۆمان جیا نەکردووتەوە لە خەڵک.''

جەلال چۆمانی، کە قوتابییە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لایەنگریی لە پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ لەھەڵکشاندایە و ئەو باوەڕە لای خەڵکی کوردستان پتەوتر بووە کە ھەر پارتییە خۆی بە خاوەنی میللەت دەزانێت و، ئێستا ئێمە لەنێو خەڵکین و بۆچوونی خەڵک لەبارەی پارتییەوە زۆر گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە، من خۆم دەنگ بە کاندیدی پارتی دەدەم، لەبەر ئەوەی باوەڕم بە ڕێبازی بارزانی ھەیە و ھەرکەسێکیش کاندیدی ئەو ڕێبازە بێت، دەنگی پێ دەدەین.''

تەھا باڵەکی، ھاووڵاتییەکی دیکەی قەزای چۆمانە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگم بۆ کاندیدی پارتییە، ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی پارتییەوە خەڵکی ئەم دەڤەرە بەشداریی شۆڕشیان کردووە و ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەبووە، بەتایبەتی لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا و پێشم وایە ھەر کاندیدی پارتی لەم دەڤەرە سەر دەکەوێت.''

نەھرۆ مەحموود، کاندیدی ژمارە ٢٦ی پارتی لە دەڤەری چۆمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە: "ئێمەی کاندیدانی پارتی لەنێو جەماوەرداین و خۆمان جیا نەکردووەتەوە لە خەڵکی کوردستان، دیارە دەڤەری باڵەکایەتی و چۆمانیش لە مێژوودا چەند قوربانییان بەخشیوە، بەڵێنیش بە دەنگدەرانی خۆمان دەدەین، دوای دەرچوون بە ھەمان شێوەی پێشوو، خۆمان بە خزمەتکاری ئەوان دەزانین و ئەرکی ئێمەیە وەک پارتی و وەک نوێنەری خەڵک خزمەتیان بکەین.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار