٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دەنگدەرانی دەڤەری مێرگەسۆر دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن"

سەرچاوە: KDP.info

خەڵکی دەڤەری مێرگەسۆر دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن و ژمارەیەک ھاووڵاتیی مێرگەسۆر جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پارتی تاکە ھێزە بتوانێت بەرگری لە خەڵک و خاکی کوردستان بکات و گەنجێکی مێرگەسۆرییش دەڵێت، ''دەنگمان بۆ سەرۆک بارزانییە.''

شڤان گیزی، دانیشتووی مێرگەسۆر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خەڵکی کوردستان وەفادارن بەرانبەر بە ڕێبازی بارزانی و نەک لە ھەڵبژاردن، بەڵکوو لە کاتە زۆر ھەستیارەکاندا وەفاداریی خۆیان بۆ ڕێبازی پیرۆزی دووپات کردووەتەوە و ھاووڵاتییان بەھۆی دڵسۆزییان بۆ سەرۆک بارزانی دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، ئەوەش لەپێناو بەدەستھێنانی مافی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.''

بارزان ڕەشید، گەنجێکی دیکەی دەڤەری مێرگەسۆرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەنگی من بۆ کاندیدانی پارتییە، چونکە لە کاتی تەنگانەدا ھەر پارتییە بەرگری لە خەڵکی کوردستان دەکات و لە ڕابردوودا خەڵک زۆر ھێزیان تاقی کردووتەوە و پارتی تاکە ھێزە لەگەڵ ئێش و ئازاری میللەتدایە.''

سومەییە دۆڵەمەڕییش پێی وایە: ''پارتی ھەر تاکە ھێز دەمێنێتەوە بەھۆی ئەو جەماوەرە وەفادارەی ھەیەتی، لە ھەموو ھەڵبژاردنەکاندا پارتی ھێزی بێڕکابەرە لە کوردستان و دەنگی من بۆ کاندیدانی سەرۆک بارزانییە، لەبەر ئەوەی ئێمە لە ڕابردوودا زۆرترین قوربانیمان بۆ ئازادیی کوردستان بەخشیوە و بۆ ڕۆژی دەنگدانیش بە خەباتی مەدەنی، پارتی سەر دەخەین.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار