گه‌نجان داوا له كه‌ركووكیه‌كان ده‌كه‌ن ده‌نگیان بۆ پارتی و كاندیده‌كانی بێت

کەرکووک-KDP.info- لاوانی كه‌ركووك باس له خراپیی دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و داگیركاری و به‌عه‌ره‌بكردنی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، تاکە حزبێك بتوانێت كوردستانیبوونی كه‌ركووك بپارێزێت، پارتییه، بۆیه به ده‌نگه‌كانمان پارتی به‌هێزتر ده‌كه‌ین و متمانه‌ی خۆمانی پێ ده‌به‌خشین.
ڕه‌نجده‌ر بنه‌یی، چالاكوانی دیاری پارێزگای كه‌ركووك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و دۆخه سیاسی و حكومڕانییه‌ی له كه‌ركووك له ماوی چوار ساڵی ڕابردوودا سه‌پێندراوه، قبووڵكراو نییه لای ئێمه‌ی كه‌ركووكییه‌كان و داوای حكومڕانییه‌كی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین، هه‌موو داواكارییه‌كانیش ڕوو له پارتین و ده‌زانین تاكه هێزێك هه‌بێت بتوانێت دۆخی ئێستای كه‌ركووك بگۆڕێت و كه‌ركووكییه‌كان ببنه‌وه خاوه‌نی شاره‌كه‌یان، ته‌نها پارتییه، بۆیه بە ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانەوە متمانه‌ی خۆمان به كاندیدانی پارتی ببه‌خشین، پێویستیشە له كه‌ناڵه‌كانی دیپلۆماسییه‌وه كار بكرێت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك بۆ پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کە بێگومان پارتی تاكه هێزی كوردییه له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركارییە و به ئاڵای كوردستانه‌وه گه‌ڕایه‌وه كه‌ركووك و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ست پێكرد".
ڕێبین نه‌وشیروان، کە لاوێكی دانیشتووی كه‌ركووكە، لای خۆیه‌وه گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ڕووداوی شوومی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و به‌عه‌ره‌بكردنی شاره‌كه‌مان ڕابگیرێت، ده‌نگ به كاندیدانی ئه‌و حزبه ده‌ده‌ین کە داگیركردنی شاره‌كه‌مانی ڕه‌ت كرده‌وه، ئێمه دڵنیاین په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی ده‌بنه نوێنه‌ری ڕاستەقینه‌ی ئێمه و كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی و حكومڕانییه‌كی مه‌ده‌نی بۆ كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان ده‌كه‌ن و خزمه‌تگوزاریی گشتی بۆ شاره‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێننه‌وه".
ڕائید مه‌زهه‌ر جاسم، چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌ڵێ: "هه‌موو توانای خۆم وه‌ك لاوێك ده‌خه‌مه خزمه‌تی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی و كاندیده‌كانی سه‌رۆك بارزانی، ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێم و ده‌نگ بۆ کاندیده‌كانی پارتی كۆده‌كه‌مه‌وه، ئێمه‌ی كه‌ركووكی ده‌زانین تاكه حزبێك هه‌بێت داگركاریی شاره‌كه‌مانی ڕه‌ت كردبێته‌وه، پارتی و سه‌رۆك بارزانین، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به ده‌نگه‌كانمان كاندیدانی پارتی بنێرینه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌بێت و داوا له چین و توێژه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌م ده‌نگیان بۆ پارتی و كاندیده‌كانی بێت".
هانا سه‌عید، كچه لاوی دانیشتووی پارێزگای كه‌ركووك، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ئێمه‌ی كه‌ركووكی پێویسته ده‌نگ به‌و حزبه بده‌ین له سه‌ره‌تای دامه‌زراندییه‌وه سازشی له‌سه‌ر كوردستانییوونی شاره‌كه‌مان نه‌كردووه، له ڕووداوه‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هه‌موو حزبه‌كان له كه‌ركووك مانه‌وه و داگیركارییان قبووڵ کرد، ته‌نها پارتی نه‌بێت، بینیمان كاتێك باس له ڕێكکه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ده‌كرێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌گوترێت كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك، وه‌ك كچێكی كه‌ركووكی داوا له كچانی شاره‌كه‌م ده‌كه‌م ده‌نگیان بۆ كاندیده‌كانی پارتی بێت".
سه‌ردار غازی، وه‌ك لاوێكی كه‌ركووك، دەڵێ: "پارتی له كوێ به‌هێز بێت، ئه‌و شوێنه شكۆ و شه‌هامه‌تی كوردی تێدا به‌دی ده‌كرێت، ئێمه‌ی كه‌ركووكی ده‌مانه‌وێت حكومی سه‌ربازی به هۆی ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كۆتایی پێ بهێندرێت، ته‌نها به بە‌هێزیی پارتیش له كه‌ركووك ده‌تواندرێت كار له‌سه‌ر گۆڕانكاریی حكومڕانی بکرێت و كۆتایی به سه‌ربازگه‌كردنی كه‌ركووك بهێندرێت".
دەشڵێ: "لاوانی كه‌ركووك به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری له بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنی كاندیدانی پارتی ده‌كه‌ن و دڵنیا بن به سه‌ربه‌رزی كاندیده‌كانی پارتی ده‌نگی هاووڵاتیان به‌ده‌ست ده‌هێنن، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت متمانه‌ی خۆمان به كه‌سانێك ببه‌خشین، کە به ئامانه‌ته‌وه نوێنه‌رایه‌تیمان بكه‌ن".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




