سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێنشینى ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- له دوا ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌ریتانیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌بوزه‌بییه‌وه، له شوێنى مانه‌وه‌ى پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیمارات، دۆخى سیاسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووى عیراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگیى بره‌ودان به هه‌وڵه‌كان و هاریكارى و كارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگیرى و چارەسه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون و له‌مباره‌یه‌وه بیرورایان ئاڵوگۆڕ كرد.




