٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆرەیی بۆ KDP: پارتی خۆی نەدزیوەتەوە بۆیه‌ش براوەی یەكەم دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٨ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئامێدی دەڵێ، پارتی تاكە هێزە لەگەڵ ئێش و ئازاری خەڵك ژیاوە و گوێی لە نەهامەتییەكانی خەڵك گرتووە، هیچ كاتێكیش خۆی نەدزیوەتەوە لە داواكاریی پێكهاتەكان و بایەخی بە هەموو چین و توێژەكان داوە، بۆیە لەم هەڵبژاردنەشدا براوەی یەكەم دەبێت.

عومەر ئۆرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "خەڵك متمانەی زۆری بە پارتی هەیە و پێشوازییەكی گەورە لە پارتی دەكرێ، هەروەها كاندیدانی پارتی لەلایەن خەڵكەوە پێشوازییەكی گەرمیان لێ دەكرێ و بانگەشەیەكی مۆدێرنیش بە بەرنامە و پلان و بە شێوەیەكی هێمنانە دەكەین".

ئۆرەیی گوتیشی: "ئێمە لە سنووری خۆمان یەك كاندیدمان هەیە و بە دڵنیاییەوە دەڵێم كاندیدی پارتیمان لە بازنەی ئامێدی - دهۆك سەردەكەوێ، چونكە هەمیشە پارتی هەڵقوڵاوی ناو جەماوەر بووە و  خەڵكیش متمانەی بە كاندیدی پارتی هەیە و دەنگی پێ دەدەن".

ئاماژەشی دا: "پارتی لە هەموو بازنەكان ئامادەكاریی تەواوی كردووە و ئێمە لەنێو خەڵكین؛ هیچ كاتێكیش پارتی و خەڵك لە یەك جیا نەبوونەتەوە، بۆیەشە خەڵك پێشوازییەكی گەرم لە پارتی دەكات و بێگومان براوەی یەكەم دەبێت".

 

كــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار