نێچیرڤان بارزانى سوپاسى جۆن مێجه‌ر ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/9/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له له‌نده‌ن پێشوازى له به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى به‌ریتانیا و دۆستى گه‌لى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى گه‌لى كوردستانى بۆ به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتیوانى و هاوكارییه‌ى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو له ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا پێشكه‌شى كرد و له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه‌ى دۆست به هاناى گه‌لى كوردستانه‌وه هاتن كه له ئه‌نجامدا بڕیارى 688ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رچوو و ناوچه‌ی نه‌فڕین و نه‌واى ئارام بۆ گه‌لى كوردستان دامه‌زرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گوتى: گه‌لى كوردستان هه‌رگیز هاوسۆزی و دۆستایه‌تیى جه‌نابتان و گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ریتانیا و وڵاتانى دیكه‌ى دۆست له بیر ناكات و هه‌میشه به ڕێز و پێزانینه‌وه له هاوكارى و پشتگیریتان و له بایه‌خدانی به‌رده‌وامتان به دۆزه ڕه‌واکه‌ی ده‌ڕوانێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر سۆز و خۆشه‌ویستیى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ گه‌ل و ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان خواست.
تاوتوێكردنى دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کانی سی ساڵ دوای ئه‌و مێژووه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




