٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16 ی ئەیلوولی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەراڵ ریچارد بێڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا ، دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سوریا، تاووتوێ کرا.
جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیەی دوێنێ لە دۆڵێ نەقەبای ناحیەی نەهلێی سەر بە قەزای ئاکرێ بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە شەهید بوون، پشتیوانیی هاوپەیمانانیشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر،  بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکاری و پشتگیریی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگیی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرد لە پێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار