"ئامانجمان ڕاستکردنه‌وەی ئه‌و هه‌ڵە ده‌ستوورییانەیە بەرانبەر به مافى هاووڵاتییان کراوه"

کاندیدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى، باس له‌و هێڵە گشتییانه ده‌کات که کردوویه‌ته به‌رنامه‌ى کارى خۆى له خولى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق و ده‌ڵێت، ئامانجیانه له ڕووى یاساییه‌وه کار بۆ جێبه‌جێکردنى ته‌واوى ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه بکه‌ن که وه‌ک مافى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان له ده‌ستوورى عێراقدا ئاماژه‌ى پێ کراوه و نزیکه‌ى 55 مادده‌ى ده‌ستوورییه و له‌لایه‌ن حکوومه‌تى عێراقەوە خه‌رقى ده‌ستوورى کراوه و کارى پێ ناکرێت.
یادگار مەحموود، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "بێگومان پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى هه‌رێمى کوردستان و پاراستنى کیانى ده‌ستوورى و یاسایى هه‌رێم و کاراکردنى کۆمه‌ڵێک ده‌سته و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربه‌خۆ که ده‌ستوورى عێراق بۆ خۆى ئاماژه‌ى پێ کردووه، به‌ڵام تا ئێستا کارا نه‌کراون، له‌وانه ده‌سته‌ى چاودێرى که به‌رپرسه له داهات و خه‌رجییه‌کان له عێراق و ناردنى پشکى هه‌رێم و پارێزگاکانى عێراق، جگه له‌وه‌ش کارکردن بۆ دامەزراندنی ئه‌نجومه‌نى فیدراڵى که زۆر گرنگه بۆ پێداچوونه‌وه به یاساکان دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بزانرێت ئه‌و یاسایه‌ى ده‌کراوه خیلافى یاسا نییه، یا لایه‌نى که‌م گونجاو بێت بۆ ئه‌وه‌ى له واقعدا کاریان پێ بکرێت".
گوتیشى: "مه‌به‌ستمانه به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى ته‌واوى پارێزگاکان بکه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیداره به پشکى پارێزگاکان و ئه‌و بودجه‌یه‌ى که بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک له چوارچێوه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان ته‌رخان کراوه، بێگومان فۆکسمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت، به حوکمى ئه‌وه‌ى ئێمه کاندیدین له پارێزگاى سلێمانى بێگومان به‌رنامه‌ى تایبه‌تیشمان هه‌یه بۆ خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى ئه‌م ده‌ڤه‌ره و ئێستا له زۆر شوێن و جێگه هاووڵاتییان پێویستیان به پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارییه، ئه‌وانه‌ى که په‌یوه‌ندیدارن به ژیانى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتیانەوە و، دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که درێغى ناکه‌ین، به کرداریش ئه‌وه‌مان له ڕابردوودا سه‌لماندووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: ''یه‌کێکى تر له هێڵه گشتییه‌کانى ئێمه کارکردنه له‌سه‌ر بابه‌تى یه‌کڕیزى و یه‌کده‌نگیی کورد و بوونى گوتارێکى هاوبه‌شى کوردستانیانه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌مه به‌شێکه له نه‌هج و به‌رنامه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونییه‌وه پارتى بڕواى وا بووه هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى که به‌دی هاتوون به‌دی دێن له داهاتوودا، به‌ره‌نجامه‌که‌ى هه‌ر یه‌کڕیزی بووه، دروستبوونى ئه‌م ڕۆحیه‌تى پێکه‌وه‌بوونه هه‌میشه به‌شێک بووه له نیه‌ت و مه‌به‌ستى کاندیدانى پارتى و له داهاتووشدا بێگومان درێژه‌پێده‌رى ده‌بین.''
یادگار مەحموود، ئێستا له پارێزگاى سلێمانى به ژماره (23) له بازنه‌ى( 1) کاندیدى پارتى یموکراتى کوردستانە بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
ئەرسه‌لان ئه‌حمه‌د




