لە کوردستان بۆ یەکەم جار کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێندرێت
__2021_09_16_h16m0s21__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info-وەزیری كارەبای حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە ناوچەی ڕێزانی سنووری قەزای مێرگەسۆر، یەكەمین وێستگەی كارەبا بە وزەی خۆر دەكەنەوە و، توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات كارەبای هەیە.
كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە بۆ یەکەم جار لە ناوچەی ڕێزانی سنووری مێرگەسۆر، یەکەمین وێستگەی کارەبا بە وزەی خۆر دەکەنەوە، ئاماژەی بەوەش دا، کە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان ئەزموونێكی نوێیە و، بۆ بەرهەمهێنانی كارەباش دەبێ سوود لە هەموو سەرچاوەكانی وزەی ئاو، سووتەمەنی و خۆر وەربگرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر زیادبوونێكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەر شوێنێكی هەرێم، سوود بە سەرجەم ناوچەكانی دیكە دەگەیەنێت.
باسی لەوەش كرد كە ئێستا لە چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان كار دەكرێت و، هەموویان لەپێناو دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتییە بۆ هاووڵاتییانی كوردستان.
خێڵان بەختیار




