٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ئامادەکردنی دەستووری ھەرێمی کوردستان ھاوکار دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا -KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی، شاندی پەرلەمانی کوردستان لە فەرەنسا لەگەڵ پەرلەمانی فەرەنسا کۆ بووەوە و تێیدا باس لەوە کرا کە پەرلەمانی فەرەنسا ھاوکاریی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە دانانی دەستووری ھەرێمی کوردستان و بڕیارە سەردانەکانیش بەردەوام بن .

دکتۆر عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''شاندێکی یاساییی پەرلەمانی کوردستان سەردانی وڵاتی فەرەنسایان کرد، چونکە ھەڵبژاردنیان کرد و دواتری کۆرۆنا بەسەردا ھات، بۆیە ھەرێمی کوردستان دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی فەرەنسا باشتر بکات و لەگەڵ لیژنەی یاساییی پەرلەمانی فەرەنسا و گرووپی دۆستایەتیی کوردی فەرەنسی لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پیرانیش کۆ بوونەوە.''

دکتۆر عەلی دۆڵەمەڕی گوتیشی: ''لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان داوای کرد، کە پەرلەمانی فەرەنسا لە دانانی ئامادەکردنی دەستووری ھەرێمی کوردستان ھاوکاریی پەرلەمانی کوردستان بکەن و ئەوانیش ئامادەییی خۆیان نیشان دا.''

دۆڵەمەڕی باسی لەوەش کرد: ''پەرلەمانی فەرەنسا ئامادەییی خۆی نیشان دا بۆ ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکردنی دەستوور کە ھەر پێویستییەکیان ھەبێت ھاوکار و ھەماھەنگ بن و بڕیاریشە ھەر ئەمساڵ سەردانی دیکەی پەرلەمان بۆ وڵاتی فەرەنسا بکرێت.''

گوتیشی: ''شاندی پەرلەمانی کوردستان کە لە ئەندامانی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان پێک ھاتبوو کۆتایییان بە سەردانەکە ھێنا و گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار