جوان مه‌حموود: كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری دەکەین

خانەقین-KDP.info- كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی چوار به ژماره (53) له پارێزگای دیاله ده‌ڵێ، كار دەکەم بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕاگرتنی به‌عه‌ره‌بكردن و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و هەروەها ده‌ركردنی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێندراونه‌ته خانه‌قین.
جوان مه‌حموود وه‌ستا غه‌فوور، كاندیدی پارتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگای دیاله بازنه‌ی چوار به ژماره (53)، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌رنامه‌ی من، جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتیمانه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و ده‌سته‌به‌ركردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و هاوتاكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه هاوشێوه‌ی مووچه‌ی سوپای عێراق".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و قه‌ره‌ته‌په و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و گێڕانەوەی دۆخەکە بۆ پێش ڕووداوه شوومه‌كه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هەروەها جارێكی تر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ته‌واوی سنووره‌كه، كاریش ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ ئه‌و سنوورانه".
زیاتر گوتی: "شه‌ڕی ده‌ستووری و یاسایی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی خانه‌قین و ته‌واوی ناوچه كوردییه‌كانی سنووری پارێزگای دیاله به‌و شێوەیە‌ی ئێستا نه‌مێنێته‌وه، هەروەها زه‌وی و خانووی جووتیاری كورد کە له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێیان داگیر كراوه له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده، جارێكی تر بۆیان بگه‌ڕێته‌وه، ئێمه ئێستا ئه‌و دۆخه‌ی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به داگیركراو ده‌بینین، به‌عه‌ره‌بكردن ناهێڵین و ده‌شبێت ته‌واوی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێندراونه‌ته ناوچه‌كه بگه‌ڕێندرێنه‌وه، هەروەها ماف بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی خانه‌قین".
"ئێمه بۆیه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین هاووڵاتیانی كورد به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به تایبه‌تی ده‌نگ به پارتی و كاندیده‌كه‌ی بده‌ن، تاوەكو وه‌ك نوێنه‌ری هاووڵاتیانی ئه‌و بازنه‌یەی خۆم بتوانم شه‌ڕی یاسایی و ده‌ستوورییان بۆ بكه‌م، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی و ته‌واوی مافه زه‌وتكراوه‌كانیان ئێمه ده‌زانین چ دۆخێكی خراپ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه كوردیانه‌دا هاتووه له پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌بێت عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌و خاكه بڕواته ده‌ره‌وه و كورد بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی". كاندیده‌كه‌ی پارتی وای گوت.
جوان مه‌حموود وه‌ستا غه‌فوور دەشڵێ: "به‌ڵێن ده‌ده‌م به خوا و خه‌ڵكی خۆم گەر متمانه‌ی هاووڵاتیانم به‌ده‌ست هێنا، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارێزه‌ری خاك و میلله‌ته‌كه‌مان ده‌بم، كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی 140ی دەستووری عێراق خانه‌قین بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
زیاتر گوتی: "داوا له ده‌نگده‌رانی كورد به گشتی و ده‌نگده‌رانی پارتیمان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عریب و گۆڕانكاری دیمۆگرافی و داگیركاری ڕابگرین، بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان به پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، بێگومان ده‌نگدانی گه‌لی كوردیش، قورسایی و سه‌ركه‌وتنی كورد له‌و ناوچانه پێشان ده‌دات".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




