سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى دۆستى كوردستان كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/9/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى یاوه‌رى له له‌نده‌ن له ئێواره‌خوانێكدا له‌گه‌ڵ گرووپى په‌رله‌مانتارانى به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تیى كوردستان كۆبووه‌وه.
له گفتوگۆیه‌كى كراوه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخ و پێشهاته‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد و دید و بۆچوونى خۆى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا خسته ڕوو.
به‌ڕێزیان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه و ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عیراق به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیریى گرووپى په‌رله‌مانتارانى به‌ریتانیاى بۆ دۆستایه‌تیى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ریتانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆیانه‌وه گرووپى په‌رله‌مانتارانى به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تیى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵییان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، به‌رده‌وامیى هه‌وڵدان و كاركردن و پشتگیریى خۆیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى دووپات كرده‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
دۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى گفتوگۆى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى له‌گه‌ڵ گرووپى په‌رله‌مانتارانى به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تیى كوردستان بوو.
-
-




