چۆن ده‌بینه خاوه‌نى سیستمێکى پێشکه‌تووى په‌روه‌رده‌یى؟

شاره‌زایه‌کى بوارى په‌روه‌رده ده‌ڵێت، "بوونى سیستمێکى پێشکه‌تووى په‌روه‌رده‌یى، تاکه زامنى پێشکه‌وتنى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌که، هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنه سیاسی و ئابوورى و کۆمه‌ڵایاتییانه‌ى که له ته‌واوى دنیا به‌ده‌ست هاتوون، بناغه‌که‌یان له بوونى په‌روه‌رده‌یه‌کى ته‌ندروسته‌وه بووه، حه‌قیقه‌تێک هه‌یه هه‌میشه ڕۆشنبیریى خێزان و تاکه‌کان ڕۆڵێکى بنچینه‌ییى هه‌بووه بۆ پاڵپشتیکردن و په‌ره‌پێدانى په‌روه‌رده له‌نێو قوتابخانه و خوێندنگه‌کاندا".
م. مه‌حموود عه‌بدولکه‌ریم، سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌ییى زمانى کوردى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌م ساڵانه‌ى دواییدا له هه‌رێمى کوردستان گرنگیى باش دراوه به که‌رتى په‌روه‌رده، له ڕووى چه‌ندایه‌تى و چۆنایەتییه‌وه، له ڕووى به‌رفراوانیى ژماره‌ى قوتابخانه‌کان، گۆڕانکارى له سیستم و مه‌نهه‌جى خوێندن، گۆڕانکارى له شێوازى وانه‌وتنه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووى هه‌نگاوى گرنگ بوون بۆ ئه‌وه‌ى سیستمى په‌روه‌رده‌ییمان به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات، ئێستاش پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م پرۆگرامه‌کاندا ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى به شێوازێکى زانستییانه و سه‌رده‌میانه دابڕێژرێنه‌وه تاوه‌کوو له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وکردنى ئامانجه ڕه‌فتارییه‌کان، قوتابى له ئاستى نزمه‌وه بۆ ئاستى باڵا هه‌نگاو بنێت، بیگومان ئاینده‌مان له ئێستا باشتر ده‌بێت".
گوتیشى: "هه‌ر سیستمێکى په‌روه‌رده‌یى له دنیادا به ڕه‌چاوکردنى میتۆد و بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌کان داده‌ڕێژرێت و به سوودوه‌رگرتن له پێشکه‌وتنى ئه‌زموونى ئه‌و وڵاتانه‌ى که توانیویانه له ڕێگه‌ى سیستمى په‌روه‌رده‌وه و گرنگیدان به به‌شه‌کانى تر‌ى ژیان بگه‌نه ئاستی پێشکه‌وتوو، لێره‌ش حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سوودیان له ئه‌زمونى وڵاتانى پێشکه‌تووى بواره‌که وه‌رگرتووه و کاریشى پێ کراوه، ئه‌وه‌ى گرنگه گواستنه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌زموونێکى په‌روه‌رده‌یى له ده‌ره‌وه، ده‌بێت به له‌به‌رچاوگرتنى هه‌لومه‌رج و دۆخ و ئه‌و پێداویستییانه بێت کە ئێمه هه‌مانه، ده‌بێت گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌که قۆناغ به قۆناغ و به‌پێى ئاستى پێشکه‌وتن بێت".
سه‌باره‌ت به‌و خاڵە گرنگانه‌ى که پێویسته په‌روه‌ده و شاره‌زایانى بواره‌که له ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندن ئیشى له‌سه‌ر بکه‌ن و قوتابخانه‌کانى ئێمه ئێستا پێوستیان به چییه؟ سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ى په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: "گرنگه له ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندندا جۆرێک له پێداچوونه‌وه هه‌بێت به‌و بابه‌تانه‌ى که گرنگن بۆ قوتابیان له وه‌رزى نوێى خوێندن، وه‌ک قه‌ره‌بوویه‌ک بۆ ئه‌و وانانه‌ى که نه‌توانراوه له کاتى خۆى بدرێت به قوتابى، جگه له‌وه‌ى ده‌کرێت له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک خولى به‌هێزکرنى وانه‌کان بکرێته‌وه و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه گرنگیدانى قوتابى و خێزانه‌کانیان به پرۆسه‌کەیە.''
ئەرسەلان ئەحمەد




