لە قەزای خەبات ژمارەیەک پڕۆژە خرانە بواری جێبەجێکردنەوە
__2021_09_15_h18m19s58__HK.jpg)
خەبات -KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری قەزای خەبات ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری خرانە بواری جێبەجێکردنەوە و قایمقامی خەباتیش دەڵێت، لەمەودوا پڕۆژەی زیاتر بۆ خەبات دابین دەکرێن.
ئومێد خۆشناو، پارێزەگاری هەولێر لەبارەی پڕۆژەکانی خەباتەوە ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، به‌گوژمه‌ى دوو ملیار دینار، لە سنووری قائیمقامیه‌تى قەزای خه‌بات دەستمان بە جێبەجێکردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى خزمەتگوزاری كرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئەمڕۆ، چوارشەممە ١٥/٩/٢٠٢١، به گوژمه‌ى (519,157,750) پێنج سه‌د و نۆزده ملیۆن و سه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر، له سه‌نته‌رى قه‌زاى خه‌بات، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى دروستكردنى شه‌قامى كۆنكرێتى له گه‌ڕه‌كانى (كشتوكاڵ، ئازادى، ئاشتى) و قیڕتاوكردنى چینى ستاپلایزه‌ر بۆ شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كانى (كادیران، كشتوكاڵ، سه‌رگرد، هه‌نجیرۆك، شه‌قامى بازاڕ، پردى ئاشتى) دانا، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (كه‌ورگۆسك) جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (270) ڕۆژه.''
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر باس له پێداویستییه‌كانى ئه‌م سنووره بكه‌ین سه‌ره‌ڕای جێبەجێکردنی ئه‌و پڕۆژانه، به دڵنیایییه‌وه هێشتا پێداویستیى تر‌ى زۆر ماون کە جێبەجێ بکرێن، ئێمه‌ش وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى هه‌ولێر نیه‌ت و ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌ى هه‌ن له‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به خه‌ڵكى ئه‌م سنووره و ته‌واوى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بكه‌ین، به‌ڵام به‌و ئیمكانیه‌ته‌ى له‌و قۆناغه‌دا له‌به‌رده‌ستماندایه، دڵنیایى هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ى پێمان بكرێت درێغیى لێ ناكه‌ین و جێبەجێی دەکەین.''
کوێستان ئەحمەد، قایمقامی خەبات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە هەوڵداین پڕۆژەی زیاتر بۆ سنووری قەزای خەبات دابین بکەین، بەتایبەتی بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیی خەبات ناوچەیەکی گەشتیارییە و دەمانەوێ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری لە خەبات جێبەجێ بکرێن، چونکە هەبوونی زێی گەورە ئاسانکارییە بۆ پڕۆژەی گەشتیاری و لە هەشتاکانەوە خەڵکی ناوچەکە و مووسڵیش بۆ مەبەستی گەشتیاری دێنە خەبات.''
قائید میرۆ




