لاوانی سۆران دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن
__2021_09_15_h18m13s34__HK.jpg)
سۆران -KDP.info- لاوانی سنووری قەزای سۆران دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن و گەنجێکیش دەڵێت، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاریی پارتییە بۆ خەڵکی سۆران و قەزاکانی دەوروبەری.
عەبدوڵڵا ماویلی، دانیشتووی سۆران، بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی: "وەکوو ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندکارێک، دەنگ بە کاندید و لیستی پارتی دەدەم، چونکە پارتی حزبێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و کار بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد دەکات لە پەڕلەمانی عێراق. ئەو حزبە لە ڕابردوو سەلماندویەتی کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی کورد و نەتەوەکانی تری عێراقە، خەبات و قوربانیدانی پارتی لە مێژوودا بێوێنەیه و هەمیشە خۆی بە خزمەتکاری نەتەوەکەی خۆی زانیوە، بۆ جێبەجکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیوا و ئومێدی زۆرم بە کاندیدانی پارتی هەیە کە بتوانن بەرگری لەو مافانەمان بکەن وا لە دەستووردا دیاری کراون.''
ماویلی دەڵێت: "ئەگەر پارتی زۆرینە بێت لە عێراق دەتوانێت ڕێگری لە پێشێلکارییەکان بەرانبەر بە هاونیشتمانیانی هەرێم بکات، هەربۆیە دەنگدان بەو حزبە دەنگدانە بە ئارامی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی، چونکە متمانە و ئومێدی زۆرم بە کاندیدانی پارتی هەیە وەک هەمیشە ڕووبەڕووی ئەو کەس و لایەنانە ببنەوە کە دەیانەوێت مافی گەلی کورد پێشێل بکەن، پارتی هیچ کات سازش لەسەر مافەکانی کورد ناکات، پارتی بە مانای ئاوەدانی و ئازادی و سەربەخۆیییە.''
ئیلهام شێروانی، کچێکی لاوی دانیشتووی سۆرانە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیمواکراتی کورستان گوتی: "لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا سۆران خۆی یەکلا کردووتەوە و دەنگ بە پارتی دەدەن، ئەم جارەش دەنگی ئێمە هەر بۆ پارتییە، بەتایبەتی بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەوڵی پارتی بووە و دیاریی پارتییە بۆ خەڵکی سۆران، بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆ و جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە شایانی ئەوەن لە ڕۆژی دەنگدان لەبەرچاوی خەڵکی سۆران بن.''
هشیار شکاک، گەنجێکی دیکەی قەزای سۆرانە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من وەک گەنجێکی شاری سۆران (ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) دەنگ دەدەم بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە لە لایەک ئەزموونیان هەیە و کاندیدی لێهاتوون، بۆ نموونە ئەو کاندیدەی پارتی کە من دەنگی پێ دەدەم، پێشتر لە پەرلەمانی بەغدا بووە و ئێستا لەوێن، پێم وایە کاندیدێکی سەرکەوتوو بووە لە بەغدا، ھەمیشە داکۆکیکاری بەدەستھێنانی مافی کورد بووە و لە لایەکی تر پەرتووکێکی ھەیە بە ناوی ''دڵۆپێک خزمەت'' کە من بەخۆم خوێندوومەتەوە و تێیدا باس لە کارە خێرخوازییەکانی خۆی دەکات کە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە چوونی بۆ بەغدا، واتە ئەو خولەی کە لەوێ بووە ھەموو مووچەی پەرلەمانتاریی خۆی بەخشیوە بە نەخۆشخانەی تالاسیمیای ھەولێر و چەندین کاری خێرخوازیی پێشکەش بە خەڵکی خۆی کردووە، واتە ھەردەم لەناو خەڵک و لە خەمی خەڵکدا بووە، ھەربۆیە پێم وایە شایستەیە بۆ ئەوەی دەنگی پێ بدەم.''
قائید میرۆ




