شنۆ نووری عه‌بدڵڵا: كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده و فێركردن ده‌كه‌م تاكوو كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستمان هه‌بێت

پاڵێوراوێكی پارتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سلێمانی ده‌ڵێت، ''ئه‌گه‌ر پارتی لاواز ببێت، ئێمه بڕوامان وایه ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ناپارێزرێت، بۆیه گرنگه بۆ تاكی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان، پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان بمێنێته‌وه، هه‌موو هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م و شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌م، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان كار ده‌كه‌م له‌سه‌ر باشتركردنی په‌روه‌رده و فێركردن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی باش پەروەردە بکەین و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستمان هه‌بێت.''
شنۆ نووری عه‌بدڵڵا، كاندیدی پارتی له بازنه‌ی دووی سلێمانی به ژماره (28) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای خه‌باتی 35 ساڵ له په‌روه‌رده و 33 ساڵ خه‌بات له ڕیزی ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نه‌مر و پارتیمان، وام به‌باش زانی له شوێنێكی تریش خه‌باته‌كه‌م درێژه‌ی پێ بده‌م بۆ پاڵپشتیی گه‌ل و حزبه‌كه‌م، داوام له پارتی كرد كاندید بكرێم بۆ خولی پێنچه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وەش كرد: "ئامانج و به‌رنامه‌ی پارتی زۆر گشتگیره و هه‌موو سێكته‌ره‌كانی له خۆی گرتووه، وەک بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و خزمه‌تگوزاری و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ...تاد، بۆیه پێم خۆشه خزمه‌تكاری ئه‌و به‌رنامه‌یه بم، هۆكارێك بم بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه باشه، له‌گه‌ڵ پسپۆڕیی خۆم كه په‌روه‌رده‌ییه، یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كانی به‌رنامه‌ی پارتیمان و به‌تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ده‌بێت گرنگی به په‌روه‌رده بده‌ین كه بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و مه‌ده‌نی و ئاشتیخوزا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بۆیه به‌هیوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنم و ئه‌و به‌رنامه‌ی باسمان كرد كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.''
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد: "ئه‌ندامێكی كورد ده‌بم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پاڵپشتیی پاراستنی یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد و به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دەکەم، هه‌مووان ده‌زانین تاكه حزب له‌سه‌ر ئاستی كوردستان هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان نه‌كردووه، پارتی بووه، هه‌میشه خه‌باتی كردووه بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، بۆیە ئه‌گه‌ر پارتی لاواز ببێت، ئێمه بڕوامان وایه کە ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ناپارێزرێت، بۆیه گرنگه بۆ تاكی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان کە پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان بمێنێته‌وه، هاووڵاتییان ده‌نگی خۆیان به پارتی و كاندیدانی بده‌ن به هێز و سه‌نگی گه‌وره‌ترەوە بڕواته به‌غدا".
''به‌ده‌نگده‌ران ده‌ڵێم مافی ده‌نگدانتان هه‌یه و ئه‌و مافه له خۆتان مه‌كه‌ن، دانگدان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان نییه، ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه، من ئه‌زموونی زۆرم له‌م شاره هه‌یه و ئه‌وه‌ی من ده‌ناسێت ده‌زانێت به‌ڵێنێكم دا جێبه‌جێ ده‌كه‌م، كارێك پێم كرا ده‌ڵێم ده‌یكه‌م و پێشم نه‌كرا ده‌ڵێم پێم ناكرێت، هه‌موو هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م و شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌م، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا تا بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی کە ئێمه‌ی كورد مه‌به‌ستمانه، كار ده‌كه‌م له‌سه‌ر باشتركردنی په‌روه‌رده و فێركردن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی باش به‌رهه‌م بهێنین و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستمان هه‌بێت.'' شنۆ نووری عه‌بدوڵڵا وای گوت.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




