ئافرەتان: دەنگی ئێمە بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە

ھەولێر -KDP.info- ئافرەتانی ناوچە جیا جیاکانی کوردستان پشتگیری و پاڵپشتیی خۆیان بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە و دەڵێن، دەنگی ئێمە تەنھا بۆ پارتییە، چونکە لە ھەموو کێشە و قەیرانەکاندا ھەر پارتییە چارەسەریان دەکات و خۆییان لێ دەکاتە خاوەن و ھیچ حزبێک نەیتوانیوە ببێتە جێگرەوەی پارتی.''
ئەمەل عەبدوڵڵا، ئافرەتێکی گەنجە لە سنووری پارێزگای دھۆک و دەڵێت: ''دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە پاڵپشتیی لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان کردووە و خزمەتی ھەموو لایەک و نەتەوە و پێکھاتەکان دەکات بەبێ جیاوازی، بۆیە جگە لە پارتی ھیچ لایەنێکی دیکە نابینین شایانی ئەوە بێت دەنگی پێ بدەین و ئەوەی خزمەت دەکات لە کوردستان و داکۆکی لە مافەکانی کوردستان دەکات لە بەغدا ھەر پارتییە، بۆیە پارتی ھەڵدەبژێرین.''
شرین شاکر، چالاکی بواری ئافرەتان دەڵێت: ''پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام داکۆکیی لە مافی ئافرەت کردووە و ئەو ئازادییەی بۆ ئافرەتان لە ھەرێم ھەیە لە سایەی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئێمەی ئافرەت.''
شاکر باسی لەوەش کرد: ''پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حزبە خۆی بە خاوەنی ھەموو کوردستان دەزانێت و داکۆکی لە مافی خەڵکی کوردستان دەکات و بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرێت و ھیچ حزبێک نەیتوانیوە ببێتە جێگرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆیە پارتی بە شایانی ئەوە دەزانین کە دەنگ بە کاندیدەکانی بدەین.''
ڕۆیا ئەحمەد، کچێکی دیکەیە کە یەکەم جارە تەمەنی بۆ دەنگدان دەبێت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''خەونی من بوو بتوانم دەنگی خۆم بدەم، بەتایبەت بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەم، لەبەر ئەوەی پارتی خزمەتێکی زۆری خەڵکی کوردستانی کردووە و داکۆکیکارێکی سەرسەختی گەلی کورد بووە و قوربانی زۆریشی لەپێناو کورد داوە، بۆیە ئەرکی ئێمەشە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.''
بڵند ئیبراھیم




