نه‌هرۆ ڕواندزی: پارتی تەرەفی یەکەم و جێی باوەڕە لە بەغدا

كاندیدێكی پارتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له به‌رنامه‌ی كاری پارتی ده‌كات بۆ خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی متمانه‌پێكراوترین هێزی سیاسییه.
نه‌هرۆ ڕواندزی، كاندیدی ژماره 26ی بازنه‌ی یه‌كه‌م له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''لایەنە سیاسییەکانی عێراق و سەرکردەکانیان ئەگەر ئیعتیبارێک دابنێن، بۆ پارتیی دادەنێن و هەمیشە قسەی پارتی بەجددی وەردەگرن، هێز و وجوودی پارتی لە بەغدا زەروورەتە بۆ خزمەتی کوردستان، ئێمە بە هەڵوێستە ڕاشکاو و پێداگیرییەکانمان زۆر جێی باوەڕترین لەو لایەنانەی کە هەموو تەنازولێک دەکەن تا بەغدا حسابیان بۆ بکات".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''كاندیدانی پارتی جێگای باوه‌ر و متمانه‌پێكراوی گه‌لی كوردستانن و چۆن له ڕابردوو شه‌ڕ كراوه بۆ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له داهاتووش داكۆكیكه‌ری سه‌ر‌خستنی مافه‌كانیان ده‌بین له هه‌موو لایه‌كه‌وه و كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگه و خاڵانه‌ی له ده‌ستووری عێراقدا هه‌یه و مافی گه‌لی كوردستانن تا به‌ده‌ستیان بهێنین.''




