٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەنعان خەیلانی: پارتی واتە ئارامی و ئاوەدانی

سەرچاوە: KDP.info

پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ھەرکوێ بووبێت دەستی ئاوەدانی گەیشتووەتە ئەو شوێنە و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، خەڵکی کوردستان شایەدی بۆ ئەو ڕاستییە دەدەن و پارتی واتە ئارامی و ئاوەدانی.

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەیە لە پڕۆسەی ئاوەدانیی کوردستان و ھەتا لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولیشدا ئەو ناوچانەی دەکەوتنە ژێر دەسەڵاتی شۆڕش خزمەتگوزاریی پەروەردە و تەندروستی و گشتی پێشکەش بە ھاووڵاتیان دەکران، لە دوای ڕاپەڕین ھەر ناوچەیەک زیاتر ئاوەدانی بە خۆیەوە بینێبێت ئەوە پارتی تێیدا دەسەڵاتدار بووە، چونکە فەلسەفەی پارتی خزمەتکردنی جەماوەری کوردستانە بەبێ جیاوازی.''

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "ئەو درووشمە زۆرە لەنێو ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان کە دەڵێن، پارتی لە کوێ بێت ئارامی و ئاوەدانی لەوێیە، ئەوە نیشانەی خزمەتی پارتییە بۆ جەماوەر، ئێمە نایشارینەوە ھێشتا کەموکووڕی ھەیە، بەڵام  کارنامە و پلانی پارتی دیارە لە ساڵانی ڕابردوو، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ کراوە، خەڵکی ناوچەکانی دیکە ئێرەیی بە پڕۆژەکانی سنووری پارتی دەبەن.''

کەنعان خەیلانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پێویستە دەنگدەران و ھاووڵاتییانی کوردستان ئەوەیان لەبەرچاو بێت تا پارتی زیاتر بەھێز بێت، ئەوە بێگومان زیاتر خزمەتی ھاووڵاتیان دەکرێت، تا پارتی سەر کەوێت، ئەوە جێبەجێکردنی پڕۆژەی زیاتر مسۆگەرە، مرۆڤ بە ویژدانەوە بڕوانێتە پڕۆژەکانی ئەو سنوورەی پارتی تێیدا دەسەڵاتدار بووە و ئینجا بەراوردێکی ناوچەی دەرەوەی سنووری دەسەڵاتی پارتی و تەنانەت ناوچەکانی دیکەی عێراقیش بکات ئەوە دیار دەبێت بەراوردەکە چوونە.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار