٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئافرەتانی قەرەچوغ: دەنگ بە پارتی دەدەین.. دڵنیاین سەركەوتنێكی نوێ بەڕێوەیە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- ئافرەتان و قوتابیانی سنووری قەرەچوغ، دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەن و دەڵێن، دەنگدان بە كاندیدی پارتی لەسەر بنەمای خەبات و تێكوشانی پارتییە بۆ خەڵكی كوردستان.

ھەدار محەمەد، كە كچێكی گەنجی دەڤەری شەمامكە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دەنگم بۆ كاندیدانی پارتییە، چونكە ئێمەی گەنجان چاومان لە پەیام و پلانی پارتییە تا خزمەتی چینی گەنجان و لاوان بكات، لە رابردوودا پارتی ئەوەی سەلماندووە تاكە ھێزە بتوانێت خزمەتی جەماوەری كوردستان بكات، ھەر لەو سنوورەی ئێمە ئەگەر پارتی نەبووایە، لە سەردەمی شەڕی داعش دەڤەری شەمامك دەكەوتە ژێر دەسەڵاتی گرووپی تیرۆریستیی داعش و كارەسات رووی دەدا".

ژیار بندیان، چالاكوانی قوتابیان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ھەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە لە ھەڵبژاردنەكانی رابردوو، لەبەر ئەوەی خەڵكی كوردستان هۆشیارتر و بەئاگاترە لە جاران و رووی راستەقینەی ھەموو حزبە كوردییەكانیان بۆ دەركەوتووە، ئێستا خەڵك دەزانێت كێ شەڕی بۆ دەكات و كێ شەڕی پێ دەكات لە بەغدا، لەنێو ھەموو حزبەكانی كوردستان تەنھا پارتییە خۆی بە خاوەنی قەزیەی نەتەوەیی و نیشتیمانیی كوردستان دەزانێت، ھەروەھا تاكە حزبە لە بەرپرسیارێتی ڕاینەكردووە لە ھیچ بارودۆخێكدا، دیسانەوە تاكە حزب بوو لە  بەغدا شەڕی قوت و ماف و بوودجەی خەڵكی خۆڕاگری كوردستانی دەكرد، لە كاتێكدا ئەوانی تر بەشێك بێ ھەڵوێست بوون و بەشێكی تریش دژی مافی گەلەكەیان بوون لە پێناو ئافەرینێك یان دەستكەوتی كەسی و حزبی، بۆیە گشتمان دڵنیاین سەركەوتنێكی نوێ بەڕێوەیە بۆ ئەوەی بچێتە سەر سەركەوتنەكانی تری پارتیمان، چونكە تاكە حزبە بەڵێنەكان لە گوتە و گفتارەوە دەگۆڕێت بۆ كردار".

سارا محه‌مه‌د، چالاكوانی بواری ئافرەتان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "من وەك ئافرەتێك دەنگم بۆ كاندیدی پارتییە، چونكە ھەموو كاندیدانی پارتی ھەڵبژاردەی سەرۆك بارزانین و شانازی بەوەوە دەكەم دەنگ بدەم بە كاندیدێك لە حزبەكەی پارتی و سەرۆك بارزانی بێت، دەنگدان بە كاندیدی پارتی لەسەر بنەمای خەبات و تێكوشانی پارتییە بۆ خەڵكی كوردستان، كاتێك باس لە خەبات دەكەین، ٧٥ ساڵی خەباتی پارتی لە بەرچاوی ئێمەیە وەك دەنگدەر، مێژووش شایەتی خەبات و قوربانیدانی پارتییە بۆ گەلی كوردستان".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار