سەرۆکی هەرێمی کوردستان گه‌یشته له‌نده‌ن

بەریتانیا-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/9/15 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته له‌نده‌نى پایته‌ختى شانشینى یه‌كگرتوو.
نێچیرڤان بارزانى له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و به‌رپرسانى دیكه‌ى به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، دۆخ و سه‌قامگیریى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.





