ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی ڕێوڕەسمی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوە دەچێت

سۆران-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شارۆكەی سۆران بەڕێوە دەچێت.
رۆژی 28ـی تەمووز، بە واژووی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ بڕیاری لێ درا و وەزارەتە پێوەندیدارەكانیش راسپێران بۆ ئەوەی بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.
ئیدارەی سۆران پێك دێ لە سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان،
دوای ڕاگەیاندنی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵێنی گواستنەوەی سەرجەم خزمەتگوزارییە گشتییەكانی بۆ دەرەوەی سەنتەری پارێزگاكان دا.
ئیدارەی سۆران پێك دێ لە سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان، بەیەكەوە دەبنە ئیدارەیەكی سەربەخۆ، ژمارەی دانیشتووانی ئیدارە سەربەخۆ نوێیەكە، نزیكەی 350 هەزار كەسە كە 14%ـی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر پێكدەهێنن.
شارۆكەی سۆران ناوەندی ئەو ئیدارەیە دەبێت، بە گشتی ئیدارەی سۆران چوار شارۆكە و 13 شارەدێ و 797 گوند لەخۆ دەگرێت.




