٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سیروان بەگۆك و عەبدولباست مەلا عەبدوڵڵا و فریاد نوری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سێ پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی سیروان عەبدوڵڵا بەگۆك و عەبدولباست ئەحمەد مەلا عەبدوڵڵا و  فریاد نوری عزیز دەکات.

بەناوی خوای بەخشندە و میھرابان

ھەڤاڵی بەرێز سیروان عەبدوڵڵا بەگۆك

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی  شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و، كەسایەتی دیاری دۆڵی رۆستێ، خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا ئەحمەد بەگۆك)ی باوكی بەڕێزتانمان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و سەرجەم كەسوكار و خزمانتان دەكەین و، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێبەخشێت و، گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

_____________________

هەڤاڵی بەڕێز (عەبدولباست ئەحمەد مەلا عەبدوڵڵا)

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری خۆشناوەتی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد مەلا عەبدوڵڵا)ی باوكی بەڕێزتان.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوویش بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

________________________

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (فریاد نوری عزیز)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و كەسایەتی دیار و ناسراوی شارۆچكەی قەسڕێ، خوالێخۆشبوو(فریاد نوری عزیز)مان بیست.

بەم بۆنە جەمناکەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار