"ھێرشی درۆنەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی ھەولێر شكستی بردووە"

هەولێر -KDP.info- له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له حەوت جار به چه‌كی درۆن په‌لاماری هه‌ولێر دراوه، زۆربه‌ی هێرشه‌كان ئامانجدار و بۆ سەر بنكه و باره‌گاكانی هاوپه‌یمانان و تێكدانی ڕه‌وشی كوردستان بوون. هه‌ولێر ناوه‌ندێكی گرنگی دیپلۆماسیی ناوچه‌كه‌یه، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئارامیی هه‌ولێر، دواجار هەڕەشەیە له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی دیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان و ته‌واوی عێراق و ناوچه‌كه‌ش.
دواین جار دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه، 11 له‌سه‌ر 12ی 2012 به چه‌كی درۆن و به مادده‌یه‌كی زۆری ته‌قه‌مه‌نی هێرش كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كه بنكه‌ی هاوپه‌یمانانی لێیه، به‌م هێرشه‌وه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا حەوت جار هه‌ولێر كراوه‌ته ئامانج کە به‌م شێوه‌یه بووه:
یه‌كه‌م: له سێپتەمبه‌ری 2020 به 6 ڕۆكێت فرۆكه‌خانه كرایه ئامانج.
دووه‌م: له فێبریوه‌ریی 2021 به 3 ڕۆكێت.
سێیه‌م: له مانگی جوونی 2021 له ڕێگای درۆنه‌وه.
چواره‌م: سێبتەمبه‌ری 2021 له ڕێگای درۆنەوە.
پێنجه‌م: فێبریوه‌ریی 2021 به 14 ڕۆكێت كه ده‌رئه‌نجام یه‌ك هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی گیانی له‌ده‌ست دا و 3 هاووڵاتیی دیكه‌ش بریندار بوون له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، گەڕه‌كی (ناز سیتی).
شه‌شه‌م: ئه‌پریلی 2021 له ڕێگای ڕۆكێته‌وه.
حه‌وته‌م: جوولای 2021 له ڕێگای ڕۆكێته‌وه.
هێرشی ئه‌م جاره به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كان جیاواز بووه، هه‌م چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی زۆر به‌كار هاتووه و هه‌م ئامانجدار بووه، ڕاسته‌وخۆ له دیواری بنكه‌ی هاوپه‌یمانان دراوه و ده‌ستبه‌جێ پێش ئه‌وه‌ی له ئامانج بدات، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه له ڕێگای چه‌كی دژه‌درۆنه‌وه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه. وەین ماراتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش له‌و بارەیە‌وه به میدیاكانی ڕایگەیاند: "هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر درێژەی هێرشەکانی ڕابردوو بوو، هێرشەکە لەلایەن گرووپی میلیشیای نایاسایی ئەنجام دراوە. بە گوتەی گوتەبێژەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، سیستەمی بەرگرییان هەوڵی داوە بەر لە هێرشەکە بگرێت، باسی لەوەش کرد، "سەرکەوتوو بووین لە تێکشکاندنی درۆنەکاندا".
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له كاتێكدایه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی نافه‌رمی له نێوان حكوومه‌تی عێراق و گرووپه چه‌كداره‌كاندا ده‌بێت گرووپه‌كان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیان ڕابگرن تا ئه‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانان به‌فه‌رمی له عێراق ده‌كشێنه‌وه، ئه‌ویش بڕیاره له 31ی 12ی ئه‌مساڵدا پرۆسه‌كه جێبەجێ بکرێت، به‌ڵام ئه‌م هێرشه‌ی دوایی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر هه‌م شكاندنی ڕێككه‌وتنه، هه‌م حكوومه‌تی عێراقیش ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیی گه‌وره‌وه له‌به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ''عێراق و واشنتۆن''. چاودێران پێیان وایه ئه‌م هێرشه بۆ گه‌مارۆدانی هه‌ولێر، به‌تایبه‌ت له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه کراوە و هەڕەشەیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر له جه‌مسه‌ربه‌ندیی ناوچه‌كەدا لایه‌نگری بكات. پۆڵ ده‌یڤیس، لێكۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریكی، ده‌ڵێت: ''عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه له به‌غداوه كار بۆ سنوورداركردنی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه پێویسته عێراق بمێنێته‌وه و پارێزگاری له هه‌رێمی كوردستان بكات، مانۆڕی دیپلۆماسیی هه‌ولێر له ماوه‌ی ڕابردوودا له ئاستێكی زۆر به‌رز بووه، هاتنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانیی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و شاندی باڵای قه‌ته‌ر و ئه‌مه‌ریكا و ئو‌رد‌ن و به‌ریتانیا و سه‌ركرده‌كانی عێراق، هه‌ولێری خستووه‌ته به‌رده‌م ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره كه ده‌بێت شەڕی ئیراده و مانه‌وه‌ی به‌هێزی قه‌واره‌ی كوردستان بكات. سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی ده‌ڵێت: "هێرشی له‌و شێوه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكات، باڵیۆزی سعوودیه له به‌غدا و شاندی یاوەری دوێنێ سه‌ردانی كوردستانی كرد و، هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و، کونسوڵخانه‌كان له كوردستان كاری خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان یارییه‌كی دیپلۆماسیی گرنگ له ناوچه‌كەدا ده‌كات، ئه‌م هێرشانه كوردستان ناخاته به‌ره‌یه‌كه‌وه كه گۆشه‌گیری هه‌ڵبژێرێت، قاره‌مانیەتیی هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، كوردستان نادەن به‌ده‌ست قه‌ده‌رێكی نادیاره‌وه.
سه‌فین دزه‌یی پێی وایه ئه‌وه‌ی كراوه هه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌یه و كوردستان لانكه‌ی ئارامیی ناوچه‌كه‌یه و ده‌بێت پارێزگاری له ئارامیی كوردستان بكرێت، هه‌رێمی كوردستان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سی ئاواره و لێقه‌وماوه و شوێنی پێكه‌وه‌ژیانه و ئه‌م هێرشانه ناتوانن هه‌ولێر ئابلۆقه بده‌ن و دایبرێنن له دیپلۆماسییه‌ت.
ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره، بۆچی ئه‌م هێرشانه له عه‌ین ئه‌سه‌د و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا نه‌ماوه و له‌وێ بنكه و باره‌گاكانی هاوپه‌یمانان ناكرێته ئامانج و شه‌ڕه‌كه هێنراوه بۆ هه‌ولێر، له كاتێكدا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ڕاكێشرێته ناو شه‌ڕێكی نه‌خوازراوه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌مانه به‌ڕوونی له قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانیدا ئیشاره‌ی پێ كرا كه گوتی: ''كاتی خۆی جۆو بایدن كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، لە گفتوگۆیەکی ته‌له‌فۆنیدا پێی گوتم، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مه‌ریكا چه‌كتان پێ بده‌ین، ده‌توانن به‌رگری له خۆتان بكه‌ن. منیش گوتم ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش چه‌كمان نه‌ده‌نێ، به‌رگری له خۆمان هه‌ر ده‌كه‌ین.'' لێره‌دا په‌یامی هه‌رێمی كوردستان ڕوونه كه ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی خۆی نابێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه به‌شێكه له پیلانی دواخستنی پرۆسه‌ی دیپلۆماسیی هه‌ولێر و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ دواوه. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌م هێرشانه ئابلۆقه‌ی هه‌ولێر نادرێت، هه‌ولێر له هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیدا به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئێمە جەخت دەکەینەوە کە حکوومەتی عێراق دەبێت جددیتر بێت لەوەی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێ بکرێت، ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا هەیە، هۆکارە بۆ ئەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوێوە زەفەر بە شارەکان ببەن.''
پارێزگاری هەولێر میلیشیاکانی عێراق بە بەرپرسیاری هێرشەکان دادەنێت، ئەو میلیشیایانەی پێشتر بەرپرسیارێتیی هێرشەکانی سەر هەولێریان لەئەستۆ گرتبوو.
سه‌فین دزه‌یی زیاتر له‌و بارەیە‌وه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ته‌فاهومی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی به‌رگری و پێشمه‌رگه باش ده‌ستی پێ كردووه و هیوادارین كه مه‌ترسیی داعش و گرووپه چه‌كداره‌كان به‌هۆی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه كه‌م بكرێته‌وه.''
كاردانه‌وه‌كان
دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر كاردانه‌وه‌كان ده‌ستیان پێ كرد، ئه‌مه‌ریكا له ڕێگای كونسوڵخانه‌ی خۆیه‌وه له هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە پابەندبوون بە پشتیوانیکردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هاوكات لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بە درۆن "تیرۆریستییە" و سەرکۆنەی دەکەن و ڕێگە نادەن دووبارە ببێتەوە و فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل کردووە. ئەوەش بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی؛ ڤیدیۆ و بەڵگە وەرگیراون بۆ شیکردنەوەیان بە مەبەستی زانینی جۆری فڕۆکەکە و چۆنێتیی گەیشتنی بە هەولێر. فڕۆکەکە لەلایەن سیستەمی بەرگریی تایبەت بە فڕۆکەخانەی هەولێر خراوەتە خوارەوە. کار و هەوڵی هەواڵگریی گەورە دەکەین بۆ دیاریکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی.
کۆنسوڵخانەی فەرەنساش لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە و دەشڵێت: "دەستدرێژییەکی قبووڵنەکراوە".
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، نیگه‌رانی له ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه هەیە و پێیان وایه ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕێگا نه‌ده‌ن جارێكی دیكه ئه‌و هێرشانه بكرێنه‌وه. كاردانه‌وه‌كان جیاوازن، عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كه حزبی سه‌ره‌كی و پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: ''ئه‌و هێرشه‌ی دواین جار کرایە سەر فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر، هێرش بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کان بووه، چونکه بنکه‌ی ئه‌وان له‌وێ جێگیر کراوه و له هه‌ڵوێستیاندا دیاره زۆر نیگه‌رانن، نوێنه‌ری هێزه‌کانیان قسه‌ی کردووه و کونسوڵخانه‌یان کۆمێنتی هه‌بووه و کونسوڵی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش نیگه‌رانییان ده‌ربڕیووه. کە ئه‌م دۆخه ناکرێت به‌رده‌وام ده‌بێت و فرۆکه‌خانه و هه‌ولێر له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی مووشه‌ک و درۆندا بێت، ''دواجار ئێمه و ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین'' و ده‌بێت له ئاستێک‌دا ئه‌م هێرشانه ڕابگیرێت و ئه‌مه زه‌ره‌ر به سه‌روه‌ریی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و لایه‌نانەی به‌رپرسن ده‌بێت کار بۆ ڕاگرتنی بکه‌ن.
رایشیگه‌یاند: ''ڕە‌نگه ئه‌م گرووپانه له یاساده‌رچوو بن، شه‌رت نییه سه‌ر به دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانی عێراق بن و ئامانج له‌م هێرشه زه‌ره‌رگه‌یاندنه به ئه‌مه‌ریکا. ٣١ی ١٢ ئه‌مه‌ریکا خۆی گوتی، ده‌کشێینه‌وه، ئیتر پێویست به‌م کردارانه ناکات کە بڵێن ''ئه‌مه‌ریکامان ناچار به کشانه‌وه کرد''.
ڕاپۆرتی کارزانی سەباح هەورامی




