خاڵه جیاوازه‌کانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چین؟

نووسه‌ر و چاودێرێکى سیاسى به گرنگى و جیاوازییه‌وه له خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت، "بۆ یه‌که‌م جاره له دواى چوار خولى په‌رله‌مانى، هه‌ڵبژاردن به یاسایه‌کى نوێ له عێراق به‌ڕێوه بچێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌نگى مه‌حه‌که بۆ ده‌رکه‌وتنى حه‌جم و نفووزى لایه‌نه سیاسییه‌کان، دور نییه ئەنجامی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌ک بکه‌وێته‌وه که هه‌ندێک لایه‌نى سیاسى به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بنکه‌ى جه‌ماوه‌رییان به‌هێز نییه له هاوکێشه‌ى سیاسیى عێراق بچنه ده‌ره‌وه".
شێخ ستار عه‌واڵانى، نووسه‌ر و چاودێرى سیاسى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌ره‌نجامى ئه‌و ناڕه‌زایى و داواکارییا‌نه‌یه که له ماوه‌ى ڕابردوودا شه‌قامى عێراقى هه‌یبوو بۆ گۆڕانکاریکردن له کۆى کایه‌کانى ده‌وڵەت به ئامانجى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و له‌دایکبوونى حوکمێکى مه‌ده‌نى له عێراق، هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک بێگومان کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت، زۆربه‌ى چاوه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ن، ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین، ده‌نگ و ڕه‌نگى جیاواز له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌دی ده‌کرێت، کاندیده‌کان ته‌نها کاندیدى حزبی نین، ڕوونتر بڵێم داهاتوو وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه که ئایا فعله‌ن هه‌ڵبژاردن توانیى گۆڕانکارى بکات، یاخود نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه کۆده‌نگییه‌کى باش له‌لایه‌ن کۆى لایه‌نه‌کانه‌وه هه‌یه بۆ گۆڕانکاریى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش هه‌ر به‌و نیه‌ت و مه‌به‌سته‌یه".
گوتیشى: "لایه‌نێکى دیکه‌ى ئه‌م بابه‌ته، ئه‌و خواسته نێوده‌وڵەتییه‌یە که وڵاتانى ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌یانه بۆ گۆڕانکاری له کۆى دامه‌زراوه‌کانی عێراق و ئه‌مه‌یان به‌ڕوونى به به‌رپرسانى عێراق ڕاگه‌یاندووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به ڕێگری‌کردن له ساخته‌کارى و به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رده‌وه هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین تیمى نێوده‌وڵەتى چاودێریى هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌که‌ن".
سه‌باره‌ت به ده‌نگ و سه‌نگى کورد و ڕێژه‌ى کورسییه‌کانى و ئەوەی کە که چ گۆڕانێکى به‌سه‌ردا دێت، ئه‌و چاودێره سیاسییه ئاماژه‌ى به‌وه دا: "به‌شداریى کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کەدا گرنکه و له جێگه‌ى خۆیدایە، ئێستا سه‌یر بکه‌ین هه‌ولێر بووه‌ته چه‌قى گۆڕانکارییه‌کان و کاریگه‌رییه‌که به ڕاده‌یک بوو گەو‌ره‌ترین کوتله‌ى شیعى له هه‌ولێره‌وه بڕیار بدا به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌که بکات، له‌م ڕوانگەیە‌وه گرنگە کورد پارێزگارى له‌م پێگه‌یه بکات، یه‌کڕیزى و یه‌کده‌نگیى کورد خزمه‌تێکى گه‌وره به‌م قه‌زیەیە ده‌کات، ئه‌گه‌ر نموونه‌ى هێزێکى وه‌ک پارتى دیموکراتى کورستان وه‌ربگرین، یه‌که‌م هێزى براوه بووه و پێمان خۆش بێت یان نا، به‌هێزیى پارتى هه‌میشه بناغه‌یه‌کى گرنگ بووه بۆ ده‌ستخستنى ده‌سکه‌وتى زیاتر، هیچ گومانیشم له‌وه نییه هاووڵاتییان زۆر باش له‌م ڕاستییه تێ گه‌یشتوون و ئه‌وه‌شى تا ئێستا به‌پێى ئاماژه و پێدراوه‌کان ده‌بینرێت پارتى ده‌توانێت دووباره پارێزگارى له مانه‌وه‌ى خۆى وه‌ک حزبى یه‌که‌م بکات.''
ئەرسه‌لان ئه‌حمه‌د




