٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جوان عەبدوڵڵا: پاڵپشتیی ھەموو ئەو یاسا و بڕیارانە دەکەم کە تایبەتن بە خانەوادەی شەھیدان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کاندیدێکی پارتی لە سنووری بازنەی یەکی ھەولێر بەڵێن بە خەڵکی کوردستان دەدات لە کاتی سەرکەوتنی بۆ پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی و پشتگیری مافەکانی خەڵکی کوردستان دەبێت و دەشڵێت، چوار ساڵی داھاتوو قۆناغێکی گرینگی بەرگری لە مافە یاساییەکانی خەڵکی کوردستان دەبێت.

جوان عەبدوڵڵا، کاندیدی ژمارە ٢٣ی پارتی لە بازنەی یەکی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەندین بەرنامەم ھەیە بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق وەک کاندێکی گەنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری قەزای سۆران و، ئەگەر متمانەی دەنگدەرانی سنووری بازنەی یەک بەدەست بێنم، بێگومان لە چوار ساڵی داھاتوودا ھەموو ئەو بەرنامانەی ئامادەم کردوون و ئەوانەیشی پارتی وەک گەورەترین حزب لە کوردستان ئامادەی کردوون دەخەینە بواری کارکردنەوە.''

کاندیدەکەی پارتی دەشڵێت: "خۆم لە بنەماڵەیەکی خاوەن شەھید و قوربانیی زۆرم، لەبەر ئەوەش، پاڵپشتیی ھەموو ئەو یاسا و بڕیارانە دەکەم کە تایبەتن بە شەھیدان و قوربانیان و پێشمەرگە قارەمانەکان.''

جوان عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: "چوار ساڵی داھاتوو قۆناغێکی گرینگی کارکردنی ئێمەی کاندیدانی پارتی دەبێت لە بەغدا، چونکە وەک سەرۆک بارزانی فەرمانی پێ کردووین ھەموو توانایەک بۆ بەرگری لە دەستکەوتەکان و مافەکانی گەلی کوردستان دەخەینە گەڕ، بەتایبەتی لە ڕووی یاساییەوە پێویستمان بە خەباتێکی سەخت ھەیە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار