وەزارەتی پەروەردە: ماسک بەستن لە ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی ستافی کارگێڕی مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابییان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ماسک پۆشین بۆ مامۆستا، قوتابی و فەرمانبەران ناچارییە.
وەزارەتی پەروەردەی ڕایدەگەیەنێت، ماسک پۆشین بۆ مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەران ناچارییە و پێویستە پێیەوە پابەند بن، لە ئەگەری پابەندنەبوون و هەر سەرپێچییەک ئەوا دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قەزا بۆ گرتنەبەری ڕێککاری کارگێڕی پێویست.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، وەک قۆناغی یەکەم دوو ملیۆن پێنج سەد هەزار ماسک ئامادەکراوە، لەگەڵ پەنجا هەزار پاککەرەوە(معقم) دابەش دەکرێت بەسەر ناوەندەکانی خوێندن.
شایەنی باسە بڕیار وایە لە ١٤ـی ئەم مانگەدا خوێندنی ئەم ساڵی قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەردوەوەردە دەست پێبکات.
-
-




