٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم، مەراسیمی دەستبەکاربوونی پاتریارکی نوێ بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر، مەراسیمی دەستبەکاربوونی پاتریارک لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و، لە مەراسیمێکی تایبەتدا مار ئاوای سێیەم، وەک 122ـەمین پاتریارک دەستبەکار دەبێت.

چوارشەممەی رابردوو لە کاتی هەڵبژاردنی پاتریارکدا، سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی خۆی بە مار ئاوای سێیەم راگەیاند و، پشتگیریی خۆی بۆ پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و، هەمەجۆریی پێکهاتە ئایینییەکانیشی بە نیشانەی بەهێزیی کوردستان ناساند.

شایانی باسە، پاتریارکی پێشوو بە هۆی نەخۆشییەوە وازی لە پۆستەکەی هێنا و، لە ماوەی پێشوودا پاتریارک لە عێراق بووە، بەڵام بە هۆی کێشەکانی عێراقەوە بردراوەتە ئەمەریکا و ئەمڕۆش پاتریارکی نوێ لە کوردستان دەستبەکار دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار