وه‌به‌رهێنان له که‌رتى کشتوکاڵ بووه به پڕۆژه

بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم ده‌ڵێت، له کابینه‌ى نۆیه‌مدا وه‌به‌رهێنان له که‌رتى کشتوکاڵى هه‌رێم بووه به پڕۆژه و ئێستا حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات بۆ ئه‌م بابه‌ته له په‌یوه‌ندیدایه، به‌تایبه‌تی له دواى سه‌ردانى سه‌رۆکى حکوومه‌ت ئێستا هه‌ریه‌ک له به‌لیجکاو هۆڵەندا ئاماده‌یییان نیشان داوه بۆ وەبه‌رهێنان له که‌رتى کشتوکاڵیى هه‌رێم و خۆشبه‌ختانه ئێستا له‌و ڕووه‌وە هه‌ماهه‌نگیى باش هه‌یه.
که‌ریم سلێمان، بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌به‌رهێنان لە به‌پیشەسازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان یه‌کێکه له ڕێگه پێشکه‌تووه‌کان بۆ بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووریى هه‌رگه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌تایبه‌ت له‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ئێستا ده‌بینین دیمه‌نه ئابوورییه‌کان زیاتر به‌ره‌و گرنگیدان ب ه‌که‌رتى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و بواره‌کانى دیگه هەنگاو ده‌نێت، بێگومان هه‌رێمى کوردستانیش به‌ده‌ر نه‌بوو له‌م چوارچێوه‌یه و بۆ ئێستا پرۆسه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر کۆى ئاسته گشتییه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به هاوکارى و چاودێریى سه‌رۆکى حکوومه‌ت هه‌یه بۆ ڕزگارکردنى که‌رتى کشتوکاڵ له‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ى که پێشتر تێى که‌وتبوو، بۆیه کردنه‌وه‌ى کارگه‌ى نوێى کشتوکاڵى و، کردنه‌وه‌ى به‌بازاڕکردنى به‌رهه‌مى گه‌نمى جووتیاران له هه‌رسێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێم له قۆناغى جێبه‌جێکردندان و، ئێستا به‌کارخستنى هه‌ردوو کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ى هه‌ریر و شاره‌زووه له گرنگترین هه‌نگاوه‌کانن.''
بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ گوتى: "بابه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى که‌رتى کشتوکاڵ ڕه‌هه‌ندێکى نێوده‌وڵەتیشى هه‌یه، به‌وه‌ى ئێمه چۆن بتوانین ئه‌زموونى وڵاتانى پێشکه‌تووى بواره‌که بگوازینه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم به‌جددى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م باته له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش له‌سه‌ر هێڵە، ئێستاش هه‌ریه‌ک له هۆڵەندا و به‌لجیکا ئامادەییی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئەوەی بێن وه‌به‌رهێنان بکه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و شاندانه‌ى که تا ئێستا هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستان جه‌ختییان له گرنگى و گونجاویى ئاووهه‌وا و خاکى کوردستان کردووەته‌وه بۆ هه‌موو جۆره‌کانى وه‌به‌رهێنان و به‌پیشەسازیکردنى به‌رهه‌مه‌کان".
بیرکاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ زیاتر دوا و گوتى: "ئه‌گه‌ر بێت و ئەو پلانه‌ى دانراوه وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وا له داهاتوودا به‌دڵنیایییەوە ئاسایشى خۆراکمان پارێزراو ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانین به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانیش هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بکەین، جێگاى خۆشحاڵییه ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستى پێ کردووه هه‌ر ئه‌مساڵ چه‌ند به‌رهه‌مێکى دیاریکراو ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه کران، وه‌ک هه‌نارى هه‌ڵەبجه و، ئه‌مساڵیش به شێوەیەکی فراونتر له‌سه‌ر پرۆسه‌که ئیش ده‌کرێت".
ئەرسه‌لان ئه‌حمه‌د




