٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارووق خەلەف: لە بەغدا تا ئێستا ٢٥ ھۆز تەنھا لە یەک بازنە پشتگیریی خۆیان بۆ کاندیدی پارتی دەربڕیوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- کاندیدی ژمارە ٧٧ی پارتی لە بازنەی ١٧ی بەغدا گوتی: ''لە سنووری بازنەی ئێمە لە بەغدا تا ئێستا ٢٥ ھۆزی عەرەب پشتگیریی خۆیان بۆ من دووپات کردووەتەوە و ئێمەش بچینە پەرلەمان بەرنامەمان ھەیە ئەوەی پێویست بێت و بتوانین خزمەتی ئەو ناوچانە دەکەین.''

فارووق خەلەف، کاندیدی ژمارە ٧٧ی پارتی لە بازنەی ١٧ی بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە بازنەی ١٧ی بەغدا کۆمەڵێک ھۆزی عەرەبی لێیە و ئەوەی ئێمەش ھۆزێکین کە بەئەسڵ کوردین و نزیکەی پێنج ھەزار دەنگ دەبێت، بەڵام جگە لەوە عەرەبەکانیش دەنگ بە ئێمە دەدەن، چونکە پێشوازییەکی باشمان لێ دەکەن و پشتگیریمان لێ دەکەن، لەبەر ئەوەی من وەکوو کاندید جێی بڕوای ئەوانم، بۆیە ئەمە وای کردووە، پشتئەستور بین کە سەرکەوتوو دەبین.''

فارووق خەلەف گوتیشی: "٢٥ ھۆزی عەرەب پشتگیریی خۆیان بۆ من دووپات کردووەتەوە کە دەنگ بە من وەکوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، وەکوو ھۆزی زۆبەع و گوام و گورتان قەیسیە و بوم فەرج و بوم خالد و حومیر و تەی و چەندین ھۆزی دیکە.''

خەلەف باسی لەوەش کرد: "کارێ ئێمە یاسادانانە و لەبەر ئەوەی سنووری ئێمە لە دەوروبەری بەغدا کاریان زیاتر کشتوکاڵییە و ناوچەکانیان پێویستی بەوە ھەیە گرنگیی پێ بدرێت و فشار لە حکوومەت بکەین پێداویستیی کشتوکاڵیان بۆ دابین بکرێت، بۆیە کاری سەرەکیی ئێمە بۆ ئەوە دەبێت خزمەتی ئەو ناوچانە بکەین.''

گوتیشی: ''جگە لەوە، کار دەکەین خزمەتگوزاریی دیکەیان بەدەست بگات و ئەمنیەت بۆ ئەو ناوچانە دابین بکرێت''.

فارووق خەلەک باسی لەوەش کرد: "لەو ناوچانە تا ئێستا نەخۆخشانە نییە و پێویستە٦٠ کم بڕۆن تا بگەنە نەخۆشخانە، بۆیە ھەوڵ دەدەین نەخۆشخانە بۆ ئەو ناوچانە بکرێتەوە و گرنگی بە خوێندن بدرێت، ئەمانە ھەمووی لە بەرنامەی کاری ئێمەدا ھەیە''.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار