٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکوومەت ڕایسپاردووین پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێشکەشی ھاووڵاتییان بکەین

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ لە کاتی دەستبەکاربوونی سێ پڕۆژە لە سەنتەری شاری ھەولێر، پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند: "ژمارەیەک پڕۆژە خراونەتە بواری جێبەجێکردن و سەرۆکی حکوومەت ڕایسپاردووین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەین.''

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە پڕێسکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "لە چوارچێوەری ھەڵمەتی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان لەسەر بودجەی پەرەپێدان ١٣١ پڕۆژە دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە و بەشێکیان لەسەر تەواوبوونن، بەشێکی دیکەشیان لە قۆناغی جێبەجێکردنن، پێش چەند ڕۆژێکیش ٣٠ پڕۆژەی دیکە لەسەر بودجەی شارەوانییەکان کەتوونەتە بواری جێبەجێکردن، ئەمڕۆ یەک شەممەش سێ پڕۆژەی نوێ کەوتنە قۆناغی جێبەجێکردن، کە پێک ھاتوون لە قیڕتاوکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتری و قیڕتاوکردنی ھەردوو گەڕەکی نازناز و کوێستان.''

پارێزگاری ھەولێر دەشڵێت: "ئەو سێ پڕۆژەیە بە گوژمەی ٧٠٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن و لەسەر داھاتی سەرۆکایەتیی شارەوانی ھەولێر و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە کە ھەموو وەزارەت و پارێزگار و دەزگاکانی ڕاسپاردووە بەگوێرەی داھاتی خۆیان خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەن.''

خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەوەی لە تواناماندا بێت وەک پارێزگای ھەولێر پڕۆژە پێشکەش بە خەڵکی ھەولێر و تەواوی سنووری پارێزگای ھەولێر دەکەین و، لە ھەوڵداین بەگوێرەی بودجەی بەردەست خزمەتگوزاری بۆ ھەموو ئەو گەڕەکانە دابین دەکەین کە تا ئێستا خزمەتگوزارییان بۆ نەچووە، یان پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوە ھەیە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار