٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاوانی دەوروبەری ھەولێر دەنگیان بۆ کاندیدانی پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info- گەنجانی پارتی لە دەوروبەری ھەولێر دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن و گەنجێکیش دەڵێ، ئەمجارە دەبێتە دووەم جار بەشداریی ھەڵبژاردن بکەم و تەنیا ئومێدمان بە پارتییە، بۆیە دەنگم بۆ کاندیدانی پارتیێە.

سەردار سابیر، گەنج و رۆشنبیر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە گوتاری دوێنێی سەرۆک بارزانیدا رێنوێنییەکی سەرۆک زۆر سەرنجی راکێشام، کە رووی کردە کاندیدەکانی پارتی و پێی گوتن، کەم قسە بکەن و زیاتر کار بکەن، ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێ حزبێک سەرۆک بارزانی رێبەرایەتی بکات و ئەوە رێنوێنی و فەرمانی بەڕێزیان بێت، شایستەی ئەوەیە دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەین".

ھەلز ئەحمەد، دوو ھەڵبژاردنە مافی دەنگدانی ھەیە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "جاری رابردووش دەنگم بە کاندیدی پارتی داوە و ئەمجارەش دەنگم ھەر بۆ کاندیدی پارتییە، چونکە سەرەڕای ئەو گلەییانەی ھەمانە وەک گەنج، تەنیا ئومێدێک بە پارتی ماوە گۆڕانکاری بکات و کار بۆ پاراستنی خاکی کوردستان بکات".

فەرزاد عەلی، کە گەنجێکی دیکەی شارەدێی پیرمامە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کوردستانی راگەیاند: "ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی ھەرێمی کوردستان بەخۆیەوە بینی، لە سایەی سیاسەتی پارتییە، کە بەردەوام پارتی ھەوڵی داوە لە ھەموو کایەکانی ژیان پێشکەوتن دروست بکات و ژیانێکی شایستە بە مافی خەڵکی کوردستان دەزانێت، کەم یا زۆر جێی دەستی پارتی لە زۆربەی بوارەکانی ژیان دیارە، لەبەر ئەوەش من وەک گەنجێک ئامادەم دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەم بۆ ئەوەی لە داھاتوودا خزمەتی زیاتر پێشکەش بە خەڵکی کوردستان بکات".

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار