٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى سعوودیە کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز عەبدلعەزیز ئەلشمەرى، باڵیۆزى شانشینى عەرەبستانى سعوودیە لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز باڵیۆزى سعوودیە سڵاوى خاوەنشکۆ شا سەلمان شاى عەرەبستانى سعوودیە و میر محەمەد بن سەلمان جێنشینى سعوودیەى بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گەیاند، هەروەها برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ عەرەبستانى سعوودیە، دۆخى عیراق و ناوچەکە بەگشتى، شەڕى دژى تیرۆر و مەترسییەکانى داعش و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەشیان تاوتوێ کرد.

بەڕێز باڵیۆزى سعوودیە پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ سەقامگیریى عیراق و ناوچەکە بەگشتى دەربڕى و هەردوولا جەختیان لە گرنگیى بوونى ڕوانگەیەکى هاوبەش و تێگەیشتن بۆ چۆنیەتیى چارەسەرکردنى کێشەکان و پاراستنى سەقامگیرى لە ناوچەکەدا، کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار