٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێکھاتەی شەبەک: دەنگی ئێمە بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- چین و توێژەکانی پێکھاتەی شەبەک لە دەشتی نەینەوا پشتگیریی خۆیان بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە و دەڵێن، ''دەنگی ئێمە بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە''.

نوێنەری پێشووی کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق، مەلا سالم شەبەک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ئەوەی بە غەدر کاندیدی کۆتای شەبەک لە دەشتی نەینەوا دوور خرایەوە و زانییان کە سەرکەوتوو دەبێت، دووریان خستەوە، بۆیە ئێمە وەکوو کوردانی شەبەک خۆمان یەکلایی کردەوە و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.

گوتیشی: ''ھەموو دەنگی شەبەک ئەوانەی لە سنووری ئێمە لە بازنەی دووی دەشتی نەینەوا دەنگ بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین و دەنگ بە ھیچ کەسێکی دیکە دەنگ نادەین، چونکە پارتی خۆی بە خاوەنی ھەموو پێکھاتەکان دەزانێت و بەبێ جیاوازی بەرگری لە ھەمووان دەکات.''

مامۆستا فیراس عەبدوڵڵا باجەلانی، ئاوارەی دەشتی نەینەوا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە وەکوو ئاوارە کە ئێستا لە ھەرێمی کوردستان دەژین، بایۆمەتریمان کردووە بۆ ئەوەی بتوانین لە چوارچێوەی پارێزگای مووسڵ و لە بازنەی دووی دەشتی نەینەوا دەنگ بدەین و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان دەکەین و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.'' 

ڕەزوان حامدی داوودی، ھاووڵاتی لە بازنەی دووی دەشتی نەینەوا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمساڵ کۆمسیۆن کاری باشی کردووە بۆ ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئێمە وەکوو کوردانی شەبەک دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، چونکە تەنھا پارتی دیموکراتی کوردستانە کە بەبێ جیاوازی بەرگری لە مافی ھەموو پێکھاتەکان دەکات، بۆیە دەنگی ئێمە تەنھا بۆ پارتییە.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار